Back

پسپۆرێکی پزیشکی ھۆشداری دەدات لە توشبوون بە نەخۆشی ڤایرۆسی جگەر لەجۆری (C)

پسپۆرێکی پزیشکی ھۆشداری دەدات لە توشبوون بە نەخۆشی ڤایرۆسی جگەر لەجۆری (C) پزیشکێکی پسپۆڕ لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەپێویستی زانی کەپشکنین بکرێ بۆ دژە تەنە زیان بەخشەکانی ھەناوی مرۆڤ لەتوشبون بە ھەوکردنی ڤایرۆسی جگەری درێژخایەن لەجۆری (سی), بۆدیاریکردنی ئاست و چاودێریکردنی باری تەندروستی توشبوان و لەبەر گرنگی ئەم دژە تەنانە. ( د.علی حاتم حسین ) مامۆستا لەبەشی تەندروستی کۆمەڵگا لەکۆلیجی تەکنیکی تەندروستی سەر بەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ڕایگەیاند: کەوا ھەوکردنی بەڤایرۆسی جگەر لەجۆری (C) یەکێکە لەھەرە نەخۆشیە ترسناکەکان کە دەبێتەھۆی مەترسی لەناوچوون لەسەر ئاستی جیھان ،ھەروەھا ووتی چاودێریکردنی باری تەندروستی توشبوان یارمەتیدەرێکی باش دەبێت بۆئەوەی باری تەندروستیان بەرەو خراپتر نەڕوات،یان چاک ببنەوە ئەویش بەگەڕان بەدوای دژە تەنە زیانبەخشەکان دەبێتautoantibodies لەتوشبوەکاندا بەڤایرۆسی جگەری درێژخایەن لەجۆری (C). ھەروەھا ھەوکردنی بەرگری جگەری ھەناوی یەکێکە لەھۆکارەکان کەوا ئاستی توندی توشبوان دیاری دەکات بەنەخۆشیەکەو دەرکەوتنی دەرەنجامەکان تیایاندا . ھەروەھا ( د.علی حاتم حسین ) ووتی کە لێکۆڵینەوەی لەسەر ٩٠ کەسدا کردووە کە ٥٠ یان توشبون بە ڤایرۆسی جگەری درێژخایەن جۆری (C) وە ٢٠ یان توشبون بەھەوکردنی جگەری ھەناوی و٢٠ یان ساغ دەرچوون ، وە لە پاش گەڕانێکی زۆر کەدژە تەنە زیانبەخشەکانی ھەناوی مرۆڤ لە ڕێگای تاقیگەی جیاوازی زانستی یەوە بۆی دەرکەوتووە کە ئاستی دژە تەنە ھەناوییەکان لەتوشبوەکاندا بە نەخۆشی ھەوکردنی بەرگری جگەری ناوەکی زیاترە وەک لەوانەی تر کەتوشبون بە ھەوکردنی ڤایرۆسی جگەری درێژ خایەن لەجۆری (C) وە بونی ئەو دژەتەنانە بەشێوەیەکی تەریبی دەبێت لەگەڵ توندی نەخۆشیەکە،ئەوەش لەڕێی بەرزبونەوەی ئاستی ئەنزیمەکانی جگەرو ئاستی زەرداو, لەخوێندا . توێژینەوەکە کە ئەنجامیدابوو بڵاوکراوەتەوە لەژێر ناوی : Autoantibody profiles in autoimmune hepatitis and chronic hepatitis C identifies similarities in patients with seven diseases لەگۆڤاری : World journal of gastroenterology لە٢٨ ی شوبات /٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە. جێ ی ئاماژەیە دکتۆر علی حاتم حسین، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لەکۆلیجی پزیشکی زانکۆی بەغدا بەدەستھێناوە، وەماجستێر لەھەمان کۆلێج ودکتۆراش لەکۆلیجی پزیشکی زانکۆی سلێمانی ، ھەروەھا چەندین توێژینەوەی بڵاوکراوەی ھەیە لەناوەوەو دەرەوە کە گۆڤاری پزیشکی زانکۆی سلێمانی یەکێکیانە، Journal of biomedical and pharmacology journal              
This shortcode LP Profile only use on the page Profile