ۆركشۆپێك بۆ به‌هێزكردنی هۆبەى ڕاگه‌یاندنی كۆلیج و په‌یمانگاكان به‌ڕێوه‌چوو
به‌مه‌به‌ستی به‌هێز كردنی ئاستی كارگێڕی فه‌رمانبه‌رانی ڕاگه‌یاندنی كۆلێج و په‌یمانگاكانی سه‌ر به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2017/4/24 به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری و ئامار له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و له هۆڵی سه‌نته‌ری زمان ۆركشۆپێك به‌ڕێوه‌چوو.
له لێدوانێكدا (جمال كاك برا /به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری و ئامار) به سایتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ڕاگه‌یاند:
بۆ زیاتر پێشخستنی توانای فه‌رمانبه‌رانی ڕاگه‌یاندن و زیادكردنی زانیاری‌یان له‌سه‌ر كارپێكردنی سایت و په‌یجه ئه‌لیكترۆنییه‌كان وە سایتى تایبەت بە کۆلێج و پەیمانگاکانى زانکۆ به‌پێویستمان زانی ئه‌م ۆركشۆپه سازبده‌ین و له ڕێگه‌یه‌وه بتوانین گشت هۆبه‌و به‌شه‌كانی ناو كۆلێج و په‌یمانگاكانی سه‌ر به زانكۆمان خودی خۆیان هه‌ستن به‌ئه‌نجامدانی كاری داگرتنی هه‌واڵ و چالاكییه‌كانیان و ئه‌كتیڤكردنی ئه‌و سایت و په‌یجانه‌ی كه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن ،
وه‌هه‌ر له‌م ڕێگه‌یه‌وه ئامانجمانه ئیش و كاره‌كان لامه‌ركه‌زیه‌تی خۆی وه‌ربگرێت و هه‌ر به‌شه‌و به‌جیا له‌سه‌ر لینكی خۆی كاربكات و هان بدرێن كه چالاكی زیاتر‌و باشتر پێشكه‌ش بكه‌ن و كێبڕكێ ی زانستی و كارگێڕی له‌نێوان كۆلێج و په‌یمانگاكان دروستت ببێت. بۆیه ڕاسته‌وخۆو به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی هه‌موو هه‌نگاوه‌كانمان لە گەڵ بەرپرسى هۆبەى ڕاگەیاندنەکان شیكرده‌وه‌و جێبەجێیان كرد بە پراکتیکى .
[learn_press_profile]





