Back

سیمینارێك دەربارەی هونەرەكانی دەربڕین بەڕێوەچوو

سیمینارێك دەربارەی هونەرەكانی دەربڕین بەڕێوەچوو ئەمڕۆ دووشەمە 24/4/2017  لە هۆڵی سیمیناری كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیك لەلایەن خوێندكارێكی بەشی تەكنیكی كارگێرییەوە سیمینارێك دەربارەی نهێنییەكانی هونەری دەربڕین بەڕێوەچوو. سیمینارەكە لە كاتژمێر 12ی پاش نیوەڕۆ دەستی پێكردوو تێدا ژمارەیەكی بەرچاو لە خوێندكارانی قۆناغی یەكەم و دووەمی بەشی تەكنیكی كارگێڕی و هەندێك لە مامۆستایانی بەشەكە ئامادەی بوون. بابەتەكانی نێو سیمینارەكە لەلایەن دكتۆر زانا ئەحمەدەوە ئامادەكرابوو، خوێندكار نیگا یونس خوێندكاری قۆناغی دووەمی بەشی تەكنیكی كارگێڕی هەستا بە پێشكەشكردنی. پێشكەشكاری سیمینارەكە لەماوەی كاتژمێرێكدا تیشكی خستە سەر شێوازو سیفات و چۆنیەتی ئەو راهێنانەی كە بۆ وتاردان گرنگە، پاشان بەشێك لە خوێندكاران بە سەرنجەكانیان لەسەر ناوەڕۆكی نێو بابەتەكە بەشدارییان لە بەڕێوەچوونی سیمینارەكەدا كرد.  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile