Back
سوپاس بۆ سەردانکردنی ماڵپەڕی فەرمی کۆلیجی تەکنیکی ئینفورماتیک لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.
خۆشحاڵم بە بەخێرهاتنتان بۆ ماڵپەڕی فەرمی کۆلیژە گەشەسەندووەکەمان، کۆلێجی تەکنیکی ئینفورماتیک.

کۆلێجەکە لە ساڵی ٢٠١٣ لەسەر بنەمای ڕێنمایی و ڕێساکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دامەزراوە.

کە لە سێ بەش پێکدێت: تەکنەلۆژیای زانیاری، تەکنەلۆژیای داتابەیس، تۆڕەکانی کۆمپیوتەر . هەرچەندە هەر بەشێک ناسنامەی تایبەتی خۆی هەیە، بەڵام پێکەوە کاردەکەن بۆ پێشکەشکردنی دیدێکی ناوازە و تەواو جیاواز و ڕەخنەگرانە بە مەبەستی بینینی ڕۆڵێکی بەرچاوی داهاتووی تەکنەلۆژیا لە ژیانی هاوچەرخدا.

کۆلێجەکە کادرێکی باشی ھەیە کە ئاستێکی باڵای ھەیە وە پێکهاتووە لە ئەندامانی دەستەی وانە بێژی و  و کارمەندانی ھۆبە جیاوازەکان. ھەموو بە تێکڕا کاردەکەن بۆ بەرزکردنەوەی دەستکەوتەکانی داهاتوو، بۆ ئەوەی ببنە کرۆکی زانست لە زانست و تەکنەلۆجیای مۆدێرن، وە بۆ زیادکردنی ئەزموون، بۆ پەرەپێدانی لێهاتوویی و پلە و پایەی نایاب، و خزمەتکردنی مرۆڤایەتی بە کاریگەرترین شێوە لە بواری زانستی  کۆمپیوتەر و تەکنەلۆژیای زانیاری.

لە ئێستادا کۆلێجەکەمان کۆمەڵێک پرۆگرامی ئەکادیمی و بەرز و ھاوچەرخ لە بوارەکانی زانستی  کۆمپیوتەر (بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا) پێشکەش دەکات؛ کە ئامانجی پەروەردەکردن و تەیارکردنی خوێندکارەکانمانە بە نوێترین تواناکان بۆ جێبەجێکردنی پێداویستییەکانی بازاڕی مۆدێرن.

دووبارە سوپاس بۆ سەردانی ماڵپەڕی کۆلێجەکەمان، و هیوای ئەزموونێکی هاندەر و بەنرخ بۆ هەمووتان دەخوازم لەگەڵ کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک  لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.

تکایە دوودڵ مەبن لە پەیوەندیکردنمان بۆ زانیاری زیاتر و هەمیشە بە خۆشحاڵیەوە خزمەتتان دەکەین.

د. أيسر عبدالخالق عبدالرحمن
ڕاگری کۆلێج

پەیوەندی