Back

د.دلاوه‌ر علاءالدین: پێویسته‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیك پێشه‌نگ بێت له‌ به‌رهه‌مهێنانی خوێندكار بۆ بازاڕی كار

(ستراتیژیەتی زانکۆو وەزارەت بۆ بەستنەوەی خوێندنی زانکۆیی بەبازاڕی کارەوە) ناونیشانی سیمینارێكی به‌ڕیز پرۆفیسۆر دکتۆر (دلاوەر علاء الدین) بوو له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی. به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر (ئالان فه‌ره‌یدوون علی امین) سه‌ركی زانكۆ و به‌ڕێز پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر …

مەلا بەختیار: ھەموو حزبەکان دەڵێن مەترسی ھەیە، ئەی چارەسەرتان بۆ کەی ھەڵگرتووە؟

ئەمڕۆ دوو شەممە رێکەوتی (١٠/٤/٢٠١٧) لەپەیمانگای تەکنیکی دوکان سیمینارێک بۆ بەڕێز (مەلا بەختیار) لێپرسراوی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) سازکرا، بەناونیشانی (کوردستان، چوار کێشەو ئامانجێکی دیموکراسی ). سیمینارەکە بەئامادەبوونی پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و سەرجەم ئەندامانی …

سیمپۆزیۆمى “دەربەندیخان بەرەو شارێکی تەندروست”

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان، سمپۆزمێکی زانستی بەرێوەدەبات لەژێر ناونیشانی (دەربەندیخان بەرەو شارێکی تەندروست). لەم چالاکییە زانستییەدا کە سبەینێ ١١/٤/٢٠١٧ کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی لە ھۆڵی سیمیناری پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان بەرێوەدەچێت چەند بابەتێکی زانستی سەبارەت بە تەندروستترکردنی سروشتی دەربەندیخان بەرێوەدەچێت …

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشداریکرد لەکۆبوونەوەیەکی ھاوبەشی ڕێکخراوێکی سەر بەنەتەوەیەکگرتووەکان و وەزارەتی پلاندانان

بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ڕاپۆرتێکی ھاوبەشی ڕێکخراوی UNDPی سەر بەنەتەوەیەکگرتووەکان و وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕێکخراوی UNDP لەشاری ھەولێر بانگھێشتی د.ڕۆژین کەمال محمد امین مامۆستا و سەرپەرشتیاری سەنتەری توێژینەوەى زانکۆیان کرد بۆ بەشداری کردن لەکۆبوونەوەکە وەک نوێنەری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی. …

پڕۆژەی مامۆستایەکی زانکۆمان ھەڵبژێردرا بۆ قۆناغی کۆتایی کێبڕکێیەکی نێودەوڵەتی

د.ڕۆژین کەمال محمد امین مامۆستا و توێژەرێکی کارا لەبەشی پلانسازی شارو سەرپەرشتیاری سەنتەری توێژینەوە لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، پڕۆژەیەکی پێشکەش کرد بەیەکەم خولی کێبڕکێی “فەندی داھێنانی کاریگەر ” یا خود (Innovation Impact Grants) کە ئامادەکراوە لەلایەن پێشانگای بەناوبانگی نێودەوڵەتی Expo ٢٠٢٠ …

دەتەوێت لە مانگی داهاتوودا تاقیکردنەوەی (IELTS) لە سلێمانی ئەنجام بدەیت؟

ئاگاداری هەموو فێرخوازانی زمانی ئینگلیزی دەکەینەوە کەڕێکەوتی٢٥/٥/٢٠١٧ تاقیکردنەوەیەکی دیکە لە لایەن بریتیش کاونسڵەوە لە مانگی (٥) دا لە سەنتەرمان ئەنجام دەدرێت کە خۆتۆمارکردن ڕاستەوخۆ لە سەنتەرمان دەکرێت لە جیاتی ئۆنڵاین، وە هەروەها دەرفەتی زیاتر بۆ فێرخوازانی سەنتەرمان دەبێت کە بەژداری …