پەیمانگەی تەکنیکی بەکرەجۆ

دەربارەی پەیمانگە
پەیمانگەی تەکنیکی بەکرەجۆ یەکێکە لە پەیمانگە تەکنیکیەکانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کە پەیمانگایەکی حکومییە . دەکەوێتە شاری سلێمانی قەزای بەکرەجۆ لە هەرێمی کوردستان.یەکێکە لە ناوەندە زانستی وڕۆشنبیرییە گرنگاکانی ناوچەکە. پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ چەندین گۆڕانکاری بە سەرهاتووە ،سەرەتا بەشێک بووە لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی و تەنها لە دوو بەشی زانستی پێکهاتبوو،ئەوانیش بەشی پاراستنی ڕووەک و بەروبۆمی پیشەسازییە.
ستافی ئەکادیمی پەیمانگەی تەکنیکی بەکرەجۆ
بەشە زانستییەکانی پەیمانگە
بهشى دیزاینى باخچهكان تاكه بهشه لهسهر ئاستی ههرێمی كوردستان و عێراق كه دوو زانستی سهرهكى له خۆ دهگرێت زانستی یهكهم رووهكزانی, كه بریتیه لهو زانست و هونهرهى له گهشهى ڕووهك و جۆری ئهو رووهكانه دهكۆڵێتهوه كهدهست نیشان دهكرێن به رهچاوكردنی شێوازی كارلێكردنیان لهگهڵ سروشت و دهوروبهریان له (خاك, ئاو و ههوا). زانستی دووهم كه خۆى ئهبینێتهوه له هونهر و پرۆسهسازی دیزاین كردن و دانانى پلان بۆ بهشێوهگهیاندنى شوێنه گشتیهكان و پارك و باخچهی ماڵ و قوتابخانه و باخچه داخراوهكان كهبهشێوهیهك گونجاو بێت لهگهڵ ژینگهى شار و شارۆچكه و لادێكان.
زیاتر بخوێنەرەوە
زانستی خۆراک و کۆنترۆڵی جۆری ، هەر خۆراكێكە كە گۆڕانکاری تێدا کراوا تا ببێتە بەرهەمێكى باشتر و كۆنترۆڵى جۆری ڕێسايێكە يان كۆمەڵە ڕێسايێكە کە كڕياردڵنیا دەکات لە سەلامەتی و باشی بەرهەمەکە هەروەها كڕيار دڵنيادەکات کە بەرهەمەکە بە پێی پێداويستيەكانى خزمەت کراوە. ئەم بەرنامەيە دروست كراوە تا قوتابى دەستەبەر بكات لەگەڵ تێگەیشتن و زانينى هەنگاوى سەرەكى لە پەرەسەندنی خۆراك و دەست پێكردنى پيشەسازييى پێكهاتە و بەرهەمى نوێ تا گوزەران و شێوازێکی ژيانى تەندروست دەستەبەر بکەن .
زیاتر بخوێنەرەوە
بەشی كارگێری ئەلیكترۆنی وەک هەنگاوێکی بنەڕەتی و دانانی بناغەی پرۆسەیەکی گرنگ لە کوردستان کە خۆی لە گۆرینی کاری کارگێری ئەبینێتەوە بۆ سیستەمێکی ئەلیکترۆنی ئەویش لە رێگەی پشت بەستن بە تەکنەلۆجیای نوێ و بەکارهێنانی هێڵی ئینتەرنێت و تەکنەلۆجیای کۆمپیوتەر و هاوشێوەکانی لە پێشکەش کردنی خزمەتگوزارییەکان بە هاوڵاتیان لە دام ودەزگا حکومیەکان و خزمەتگوزاری و پەروەردەییەکان و کەرتی تایبەتیشدا بە هەمان شێوە. ئەم بەشە لە ساڵی 2017 دامەزراوە وەكو بەشێک لە پرۆسەى ریفۆرمی خوێندن لە زانكۆی ثۆلیتەكنیكی سلیمانی، بە ناوى بەشی ( كارگێری ئەلكترۆ نی) وە یەكەم پۆ لی خویندكاری لە هەمان ساڵ دەستی بە خویندن كردووە واتە بۆ ساڵی خویندنی 2017/2018 .
زیاتر بخوێنەوە
بەشی کشتوکاڵی داپۆشراو تاکە بەشە لە سەرئاستی هەرێمی کوردستانی عێراق کە بڕوانامەی دبلۆمی تەکنیکی دەبەخشێتە دەرچوانی لە بواری کشتوکاڵی داپۆشراودا . لەم بەشەدا خوێندکار زانیاری تەواو بە شێوەیەکی سەردەمیانە و تەکنەلۆجیای تازە وەردەگرێت لەسەر چۆنێتی چاندن وپەروەردەکردن و بە بەرهەمهێنانی بەروبومی کشتوکاڵی وەک سەوزەوات و میوەهات بە شێوازی نوێ لە ناو خانووی داپۆشراو بەئامانجی زیادکردن و چاکردنی بەرهەمی ڕووەکی باخداری بە شێوازی نوێ کەزیاد؛ردنی ستونی بەرهەم دەهێنرێت.
زیاتر بخوێنەوە
پەیوەندی
ناونیشان: بەکرەجۆ، سلێمانی، عیراق.
ئیمەیل: bti-info@spu.edu.iq
ژ.تەلەفون:
BTI-Facebook