Back

دەربارەی پەیمانگە

پەیمانگەی تەکنەلۆجی سلێمانی دامەزراوەیەکی فێرکاریی تایبەتە کە ئامانجی ئامادەکردنی ستافی تەکنیکیی ئاست بەرزە لە بوارەکانی تەکنەلۆژی، ئەندازیاری و بوارە تەکنیکییە جێبەجێکارییەکان. بە تێکەڵکردنی زانیاریی زانستیی هاوچەرخ لەگەڵ ڕاهێنانی پراکتیکی و تاقیگەیی، پەیمانگەکە خوێندکاران بەو شارەزاییانە دابین دەکات کە پێویستن بۆ پشتگیری لە نوێکردنەوە و گەشەی تەکنەلۆجی وڵات.

بەشە زانستییەکانی پەیمانگە

ئەم بەشە لە پەیمانگاى تەکنیکى سلێمانى بۆ یەکەمجار کرایەوە لەساڵى خوێندنى ٢٠٠٧ -٢٠٠٨، بەناوى بەشى وێنەى ئەندازەیى . ماوەى خوێندن تێیدا دوو ساڵ بووە،  وەک هەموو بەشە زانستیەکانى ناو پەیمانگا تەکنیکیەکان ئەمە جگە لە مەشقى پراکتیکى بۆ ماوەى دوو مانگ لە فەرمانگا حکومییەکان یان لە پرۆژەکانى کەرتى تایبەت . لەکۆتایى خوێندندا خوێندکار بڕوانامەى دبلۆمى تەکنیکى وەردەگرێت…

زیاتر بخوێنەرەوە

بەشی تەکنیکی کارەبا لە لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی لە ساڵی خوێندنی ٢.٢٢-٢٠٢٣ دامەزراوە، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ خواست و پێویستی کەرتی پیشەسازی و کەرتی تایبەتبە هیزی کاری ئەکادیمی شارەزا لە بواری تەکنیکی کارەبا.ئەم بەشە درێژەپێدەری هەمان بەشی کارەبایە کە لە ساڵی خوێندنی ١٩٩٦-١٩٩٧ دامەزراوە.

زیاتر بخوێنەرەوە

بەشی ڕووپێوی ساڵی 1992 دامەزراوە، ئامانجیش لە کردنەوەی ئەم بەشە لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی ئامادەکردنی کادری مامناوەندی لە بواری ڕووپێوی پرۆژە ئەندازیاریەکان ویاریدەدەری ئەندازیاری شارستانی بێت لەو پرۆژانەدا. دەرچووانی ئەم بەشە ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە ڕووپێوی پڕۆژە ئەندازیارییەکانی وەک بیناسازی، کشتوکاڵ، ڕێگاوبان وهتد، سنووری زەوی وڕووپێوی زەوی، هەروەها شارەزایی لە ڕووپێوی ئاسمانیدا.

زیاتر بخوێنەرەوە

دیدگای بەشی میکانیک/ کاد-کام کە یەکێکە لە لقە تەکنەلۆجیە کان لە پەیمانگا تەکنیکیەکان، بریتی یە لە ئامادەکردن و پەرەپێدانی ئەو زانست و لێهاتووییانەی کە فێرخواز پێویستیانە بۆ ئەوەی بنەماکانی کۆمپیوتەر و ئەندازیاری  پێکەوە بخەنە کار.

زیاتر بخوێنەرەوە

پەیوەندی
پەیمانگەی تەکنەلۆجی سلێمانی

ناونیشان: عێراق,هەرێم کوردستان,سلێمانی/بەختیاری

ئیمەیل: sti-info@spu.edu.iq

ژ.تەلەفون:3180121(053)

پەڕەی پەیمانگەی تەکنیکی سلێمانی لە فەیسبوک