کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی

دەربارەی کۆلێج
كۆلێجی تەكنیكی سلێمانی بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ژمارە (205) لە (18/11/2003) دا دامەزراوە وەك كۆلێژێكی سەر بە دەستەی خوێندنی تەكنیكی سلێمانی هەنگاوێك بوو بۆ بەهێز كردنی بواری تەكنەلۆجیا لە كوردستان ,بۆیەكەم جار بوو ئەم جۆرە كۆلێجە لە كوردستان دابمەزرێت.
ستافی ئەکادیمی کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی
بەشە زانستییەکان
1-کورتەیەک دەربارەی بەشی تەکنیکی ژمێریاری:
بەشی تەکنیکی ژمێریاری لە ساڵی ٢٠٠٣-٢٠٠٤ دامەزراوە، کە لا ساڵی یەکەمدا نزیکەی ٣٥ فێرخواز وەرگیراون لەم بەشە. کە لە ساڵی ٢٠٠٧ یەکەم خولی دەرچووان بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان لە زانستی تەکنیکی ژمێریاری وەرگرت.
په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و بازاڕگه‌ری بوارێكی گرنگ و ژیاریین له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا، كه به‌رده‌وام له گه‌شه‌كردن و جوڵه‌دان و هه‌لی كاری زۆر ده‌سته‌به‌ر ده‌كات. ئه‌م به‌شه، تێكه‌ڵه‌یه‌كه له پڕۆسه‌ی فێركردنی زانست و هونه‌ری بازاڕگه‌ری و په‌یوه‌ندیی گشتیی و هه‌روه‌ها زمانی ئینگلیزی،
به‌شی ته‌كنیكی كارگێڕى كار هه‌وڵ ده‌دات بۆ به‌ره‌و پێش بردن و خزمه‌ت كردنى كۆمه‌ڵگا له ڕێگه‌ى پێشكه‌ش كردنى پرۆگرامی خوێندن و په‌روه‌رده بۆ بروانامه‌ى (به‌كالوریوس ،دبلۆمی باڵا ماسته‌ر و دكتۆرا ) وه هه‌روه‌ها نزیك بوونه‌وه و كاركردن له‌گه‌ڵ زانكۆ جیهانیه پێشكه‌وتووه‌كان وتێكه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ بازاڕى كار و ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى.
دوابەدوای گۆرینی دەستەی خوێندنی تەكنیكی سلێمانی بۆ زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و دامەزراندنی كۆلێجی تەكنیكی كارگێری، لە چوارچێوه‌ی گرنگیدان بەبواری راگەیاندن و میدیا، ساڵی 2013 بەشی تەكنیكی میدیا كرایەوە.
بەرنامەکانی خوێندن
پەیوەندی
ناونیشان: چوارچرا،سلێمانی، عێراق
ئیمەیل: tca-info@spu.edu.iq
ژ.تەلەفون:
TCA-Facebook