Back

ماوەى زانکۆلاین بۆ دەرچووانى خولى یەکەم و دووەم درێژکرایەوە

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ماوەى (زانکۆلاین) تارۆژى شەممە ڕێکەوتى٣٠/٩/٢٠١٧ بۆ دەرچووانى خولى یەکەم و دووەم درێژدەکاتەوە. عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەلێدوانێکیدا رایگەیاند: لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بەخوێندکاران بۆ پڕکردنەوەى فۆرمى زانکۆلاین, بڕیاردرا ماوەى زانکۆلاین …

ریکلامە نوێیەکەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی-ت بینیوە؟

ئەم ڕیکلامە لە سەتەلایتی گەلی کوردستان و کەناڵی سپۆرتی HD ناوخۆیی و رادیۆی بابان بە فریکوێنسی ١٠٧.٩ بڵاودەبێتەوە. سوپاس بۆ ھەموو ئەو بەرێزانەی بەشێوەیەکی خۆبەخش ھاوکاری زانکۆمانیان کرد لە بەئەنجام گەیاندنی ئەم کارە.  

لەبەشی تەکنیکی میدیا تاقیکردنەوەی رۆژنامەنووسان بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ ٢٠١٧/٩/٢٧ لە بەشی تەکینیکی میدیای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی تاقیکردنەوەی ئەو رۆژنامەنووسانە بەڕێوەچوو کە پێشتر فۆڕمی رۆژنامەنووسانیان وەرگرتبوو تا لەبەشەکەدا درێژە بەخوێندنی زانکۆیی بدەن. پ.ی. د.حەکیم عوسمان راگری کۆلێژی تەکنیکی کارگێریی رایگەیاند: بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا، ھەموو ساڵێک دەرفەت …

سەرۆکی زانکۆ سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی کۆلێج و پەیمانگاکان دەکات

پاش ئەوەی سەرۆکی زانکۆی بڕیاری ئەوەیدا کە ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٤/٩/٢٠١٧ پشووبێت لە سەرۆکایەتی زانکۆو بۆ کۆلێج و پەیمانگاکانیش دەسەڵاتی تەواو درا بە راگرە بەرێزەکان، ئەمڕۆ یەک شەممە دەوامی ئاسایی لە کۆلێج و پەیمانگاکانی سەر بەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی درێژەی ھەبووەو …

پەیامی سەرۆکی زانکۆ سەبارەت بە دەوامی سبەی یەک شەممە

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سبەی دەکاتە پشوو لە سەرۆکایەتی زانکۆو بۆ کۆلێج و پەیمانگاکانیش دەسەڵات دەدات بە ڕاگرە بەرێزەکان. لە پەیامێکیدا پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.ئالان فەرەیدوون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی رایگەیاند، سبەی یەک شەممە ٢٤/٩/٢٠١٧ لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی …

دوو فول سکۆلارشیپ پەسەندکرا

لەچوارچێوەی جێبەجێکرنی ناوەڕۆکی رێککەوتننامە لێکتێگەیشتنەکانی زانکۆمان و ناوەندە زانستی و ئەکادیمییەکان و زانکۆکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان و لەدرێژەی ھەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەگشتییەکان و ئەکادیمییەکان، دوو سکۆلارشیپ لەنێوان زانکۆمان و زانکۆی کوردستان – سنە پەسەندکران. پاڵپشت بەڕێککەوتننامەی لێکتێگەیشتنی واژۆکراوی نێوان زانکۆمان …

زانكۆلاین بۆ دەرچووانی خولی دووەم كارا دەكرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا لە ڕۆژی 2017/9/21 (زانكۆلاین) بۆ دەرچووانی خولی دووەمی قۆناخی دوانزەی ئامادەیی كارا بكرێت. بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە دەرچووانی پۆلی دوانزە ئەوە رادەگەیەنێت: كە لە سەعات (8) بەیانی ڕۆژی …

تاقیکردنەوەی تیۆری وەرگرتنی ڕاستەوخۆ لەبەشەکانی پەیمانگای تەکنیکی دوکان ئەنجامدرا

لەپەیمانگای تەکنیکی دوکان تاقیکردنەوەی تیۆری وەرگرتنی راستەوخۆ لەبەشەکانی (کارگێری بانکەکان، کارگێری کار، ژمێریاری، پەیوەندییە گشتییەکان و بەبازارکردن) بەسەرکەوتوویی لەھۆڵەکانی خوێندنی راگرایەتی پەیمانگا بەرێوەچوو، کە تیایدا زیاتر لە (٤٥٠) خوێندکار بەشداری تاقیکردنەوەکەیان کرد، ئامانج لەم تاقیکردنەوەیە بەدەستھێنانی (٣٠%) نمرەی وەرگرتن بوو، …

بانگەواز بۆ ئەندامێتی لە گروپەکانی سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی

سەنتەری توێژینەوە بە دوای توێژەری چالاك و پابەندی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەگەڕێت بۆ پەیوەندی کردن بەو گروپی توێژینەوانەی بەم دواییانە لە سەنتەرەکەدا پێکهێنراون. ئەندامی گروپی توێژینەوە دەکرێت ستافی وانە وتنەوە یان کارمەند بێت بە مەرجێك خولیا و توانای توێژینەوەی هەبێت …

ئاگادارییەکی گرنگ تایبەت بە فۆرمی خوێندی ئێواران

سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی خوازیارانی خوێندن بە سیستمی ئێواران / پارالێڵ، ئاگاداردەکاتەوە کە لە سبەینێوە لە چەند شوێنێکی جیاوازی سەنتەری شاری سلێمانی و دەرەوەی شاری سلێمانی فۆرم دابەشدەکرێت، ئەمیش لە پێناو ئاسانکاری بۆ خوازیاران. لەو بارەیەوە پرۆفیسۆری یاردەدەر د.ئالان فەرەیدوون …