پرسەنامەى سەرۆكايەتى زانكۆى پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ كۆچى دوايى سەرۆك مام جەلال
به‌ڕێز داده هێرۆ
به‌ڕێز كاك پاڤڵ تاڵه‌بانی
به‌ڕێز كاك قوباد تاڵه‌بانی
به‌ڕێز مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كوردستان
جه‌ماوه‌ری شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی
مامۆستايانى دڵسۆز فەرمانبەرانى ماندوونەناس خوێندكارانى خۆشه‌ویست، سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی گه‌له‌كه‌مان
سەرۆكايەتى زانكۆى پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پرسە و سەرەخۆشى ئاراستەى تەواوى خەڵكى كوردستان و شاری سلێمانی پایته‌ختی ڕۆشنبیری دەكات، چونكە بە لەدەستدانى مام جەلال كوردستان و عێراق ڕابەرێك و سەركردەيەكى گەورەى لەدەستدا.
جەنابى مام جگە لەوەى ڕابەرى بزوتنەوەى ڕزگاريخوازى گەلەكەمان بوو، هەميشە پاڵپشت و هاوكار و ڕێنوێنى زانكۆكان و ئەكاديميانيش بوو.، زانكۆكان و دەزگا ئەكاديميەكان و خوێندكاران و گەنجان، ماميان وەك سەرچاوەى هێز و پاڵپشتى خۆيان سەيركردووە و هەر له واقیعیشدا وابوه.
ئێمە لە سەرۆكايەتى زانكۆى پۆلیته‌كنیكی سلێمانی قەرزاربارێكى گەورەى لەبيرنەكراوى مامين، چونكە ئەو بۆ ئێمە جگە لەوەى سيمبولى دامەزرێنەرى زانكۆكەمان بوو پشتیوان و پشتگیرێكی هه‌میشه‌ییمان بوو به ئاراسته‌ی سه‌رخستنی كاره‌كانمان و بره‌ودان به خوێندنی باڵا، بۆيە ئەمرۆ ڕۆژێكى پڕ له‌خه‌مه بۆ تەواوى زانكۆمان، وە بەڵێنى به‌رده‌وامی و وەفادارى و بە ئەمەكى بە رۆحى مام جەلال دەدەين كە خوێندكار و ڕێبوارى ڕێبازه‌كه‌ی بین، دڵنيايى دەدەين بە مام كە تەواوى مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكارانى بە ئەمەكيش بە وەفا دەبن بۆ ئەو پيشە و نيشتمانەى كە دواى ئەو بۆمان بەجێ ماوە.
دووبارە پرسە و سەرەخۆشى خۆمان ئاراستەى خەڵكى كوردستان دەكەين، وە هيواخوازين كە ئەم كۆستە ببێتە دەرفەتێك بۆ ئاشتبوونەوەى نيشتمانى و تەبايى و يەك ڕيزى لە كوردستان تاوەكو ڕۆحى بەرزە فڕى مام ئاسوودە بێت.
ماڵئاوا سه‌ركرده‌ی شاخ و شار، ماڵئاوا سه‌ركرده‌ی ئاشتی و ئارامی، ماڵئاوا سه‌ركرده‌ی بێ وێنه له‌هه‌موو دونیا، ڕۆحت شاد و به ئارامی بن‌و جه‌نابی مام جه‌لال چونكه خوێندكاره‌كانت به‌رده‌وامن تا به‌دی هێنانی گشت ئه‌و ئامانجانه‌ی كه جه‌نابتان نه‌خشه‌تان بۆ داڕشتبوو.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك پرسه ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ئاڵا بۆ نیوه داده‌گرێت.
سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی
2017/10/3