Back

پەیمانگاى تەکنیکى دوکان مەراسیمێکى ماڵئاوایی و ماتەمینى بۆ سەرکردەی گەورەی نەتەوەکەمان هەڤاڵ (مام جەلال) ڕێکخست

سەرلەبەیانى ڕۆژی چوارشەممە بەروارى (٢٠١٧/١٠/٤) لە پەیمانگاى تەکنیکى دوکان بە ئامادەبوونى یاریدەدەری ڕاگر و مامۆستایان و فەرمانبەرانى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان مەراسیمێکى ماڵئاوایی و ماتەمینى بۆ سەرکردە و کاریزماى کورد و گەورەی نەتەوەکەمان هەڤاڵ (مام جەلال) ڕێکخست، ، لەمەراسیمەکەدا وێرایی ماتەمینى و بە چاوى پڕ فرمێسکەوە، وێنەى سەرۆک مام جەلالیان لەسەر سنگیان دانابوو و  ئاڵای کوردستان بۆ نیوە هێنرایە خوارەوە و هەروەها پەیمانگاى تەکنیکى دوکان بۆ ماوەى هەفتەیەک ماتەمینى ڕاگەیاند، دوابەدواى مەراسیمى ماتەمینییەکەش فەرمانبەرانى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان بە ڕێپێوانێک گەیشتنە کۆمیتەى دوکان بۆ بەشداریکردن لە پرسە و ماتەمینى هەڤاڵ (مام جەلال).
This shortcode LP Profile only use on the page Profile