کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیك مەراسیمێکی ماتەمینی بۆ کۆچی دوایی هەڤاڵی مام جەلال ڕێکخست
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بەرواری 2017/10/4 کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیك مەراسیمێکی ماتەمینی بۆ کۆچی دوای هەڤاڵی مام جەلال ڕێکخست بە ئامادەبوونی ڕاگری كۆلیج و یاریدهدهرو مامۆساتایان و فەرمانبەرانی کولێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک، سهرجهم ئامادهبوان به ڕوویهكی ماتهمهوه و به چاوی پڕفرمێسكهوه و بوێنهی ههڤاڵ مام جهلالهوه دهبینران.
84 مۆم وەک وەفایەک بۆ خەبات وقوربانی دانی هەڤاڵ مام جەلال لەلایەن ئامادەبوانەوە داگیرسێنرا. د.سۆران سعید ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک وتەیهکی پێش کەش کرد و باسێکی لە خەبات و تێکۆشانی ماندونەناسی ڕۆڵی گرنگی هەڤاڵ مام جلال کرد لەبزوتەنەوەی ڕزگاری خوازی گەلی کورد . لەبەشێکی تری مەسیمەکەدا م.ڕێبوار بەختیار یاریدهدهری ڕاگر لەوتەیەکیدا باسی لەڕۆڵی هەڤاڵ مەم جلال کرد لە پێش کەوتنی دامەزراوە حکومەیکان لە نێویشیدا زانکۆ و پەیمانگان هەوڵی هەڤاڵ مام جلال لە پێشکەوتنی زانست و زانیاری و بەروپێش چونی ناوەندە ئەکادیمی و ڕۆشنبیریەکان تەکیدی کردەوە هەموومان قەرزاری ئەو سەرکردە مەزنەین .
مەراسیمەکە بە وێنە گرتنی مامۆستایان و فەرمان بەران لەتەنیشت وێنەی هەڤاڵی سەرۆک ومام جلا ل کۆتایی هات.