Back
16 ئه‌یلول

لە ئەڵمانیا بەڕێوەبەری پڕۆگرامەکانی خوێندن و دڵنیایی جۆری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشداری خولێکی ڕاهێنان دەکات

لە چوارچێوەی هەماهەنگی نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و پرۆگرامی (Erasmus+ Partnership) مامۆستا (شارا صالح على) بەڕێوەبەری پڕۆگرامەکانی خوێندن و دڵنیای جۆری زانکۆ ؛ لە ماوەی نێوان (٩\٩\٢٠٢٤-١٣\٩\٢٠٢٤)؛ بەشداری لە خولێکی ڕاهێنان کرد کە تایبەت بوو بە (Bologna Process) لە وڵاتی …

06 حوزه‌یران

نوێنەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە هەولێر بەشداری وۆرکشۆپی وەزارەتی خوێندنی باڵا و بۆردی متمانە بەخشینی دەزگاکانی خوێندنی هەرێمی کوردستان  دەکەن

بە سەرپەریشتی وەزارەتی خوێندنی باڵاو و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان ڕۆژی 5/6/2024  لە شاری هەولێر ورکشۆپی دەزگای متمانەبەخشینی کوردستان (KAAE)  بە ناونیشانی )پێشخستنی سیستمی خوێندنی باڵا له‌ ڕێگه‌ی سیستمی كارایی متمانه‌به‌خشینی ئه‌كادیمی) ( Kurdistan Accrediting Association for Education  Commission of …

26 ئایار

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ڕێبەری پڕۆسەی دڵنیایی جۆری بڵاودەکاتەوە

بەڕێوبەرایاتی پڕۆگرامەکانی خوێندن و دڵنیایی جۆری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ زیاتر بەرچاو ڕونکردنی مامۆستایانی زانکۆ لە کار و چالاکییەکان و پێوەرەکانی پڕۆسەی دڵنیایی جۆری ڕێبەرییەک ئامادە دەکات کە گشت خاڵە خوازراوەکانی تیایدا ڕونکردۆتەوە. بۆ دەستگەیشتنتان بەرێبەریکە ئەم لینکە بکەرەوە:

22 ئایار

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی میوانداری زانکۆ و کۆلێژ و پەیمانگەکانی سلێمانی و دەوروبەری دەکات

رۆژی (٢٢/٥/٢٠٢٤)یەکەم ڕۆژی وۆرکشۆپی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ناونیشانی (Knowlege, Skills and Competencies) لەپڕۆگرامەکانی خوێندنی بەشەکانی سەر بە زانکۆ وکۆلێژ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان بە میوانداری زانکۆ و کۆلێژ و پەیمانگاکانی سلێمانی و دەوروبەری بەڕێوەچوو کە تیایدا …