زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سیستەمی نوێی (Zanko LMS) لە سەرجەم بەشە زانستییەکانیدا بەکار دەهێنێت
لەچوارچێوەی هەوڵەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە پێناوخزمەتکردنی زیاتر بەپرۆسەی خوێندن و لە ژێرچاودێری سەرۆکی زانکۆ؛ سیستەمی Zanko LMS لەسەرجەم بەشە زانیستییەکانداکەوتۆتەکار.
سیستەمیLearning Management System) (LMS)) بەکاردێت بۆ بەڕێوەبردنی ناوەندەکانی خوێندن، کە سەرجەم وانەکان ڕێکدەخات و خوێندکار ئاشنا دەکات بەو وانانەی کە بۆیان دانراوە بۆ تەواوکردنی سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنیان لە هەردوو ئاستی خوێندنی بەکالۆریۆس و دبلۆم دا. ئەم سیستەمە یارمەتی پرۆسەی فێربوونی خوێندکاران دەدات لە وانەکانیاندا. لە ڕێگەی ئەم سیستەمەوە خوێندکار باشتر دەتوانێت چالاکی سەرجەم وانەکانیان ببینن کە لەلایەن مامۆستایانەوە ئامادەکراون.
ئەم سسیتەمە لە ساڵی خوێندنی (٢٠٢٤-٢٠٢٥) بۆ قۆناغی یەکەم بەکاردێت و هەر لە ڕێگەی ئەم سیستەمەوە تۆماری گشتی زانکۆ و بەڕێوبەرایەتی پڕۆگرامەکانی خوێندن و بەشە زانستییەکان دەتوانن مۆنیتەری پرۆگرامی خوێندنی بەشەکانیان بکەن هەر لە تۆمارکردنی خوێندکارەوە تا دەرچوونی لەو بەشە.
ئەم سیستەمە لە لایەن وازارەتی خوێندی باڵاو توێژینەوەی زانسی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دروست کراوە و بە بێ بەرامبەر دراوە بە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان.
پەیڕەوکردنی ئەم سیستەمە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە سەرجەم قۆناغەکانی تەواو بووە کە هەریەک لە (Module Entering, Module detail Entering, Presented Module, Module Timetable Course Description) Lecturer Accounts and) لە خۆ دەگرێ و لە ئێستادا لە قۆناغی (Student Registration) دایە.
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ئێستادا لە (٥) کۆلێج و (٧) پەیمانگە پێک دێت کە (٦٤) بەشی زانستی لە سەرجەم بوارە جیاجیاکاندا لە خۆ دەگرێ و پێواژۆی بۆڵۆنیا لە سیستەمی خوێندا پەیڕەو دەکرێ بۆ هەردوو خوێندنی (بەیانیان و ئێواران).
پێواژۆی بۆڵۆنیا چەند تەوەرێکی گرنگ لە خۆ دەگرێ کە پێویستی بە سیستەمەکی ئەلیکترۆنی مۆدێرنە کە بتوانرێ سەرجەم تەوەرەکانی بۆڵۆنیا ڕێکبخات و خوێندکار لەم ڕێگەیەوە سەرجەم ووردەکارییەکانی خوێندنی لە بوارەکەیدا ببینێ و تۆماری بکا.
سەرجەم زانیارییەکان و فێرکارییەکان دەربارەی (Zanko LMS ) لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەبینرێ