نوێنەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە هەولێر بەشداری وۆرکشۆپی وەزارەتی خوێندنی باڵا و بۆردی متمانە بەخشینی دەزگاکانی خوێندنی هەرێمی کوردستان دەکەن
بە سەرپەریشتی وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان ڕۆژی 5/6/2024 لە شاری هەولێر ورکشۆپی دەزگای متمانەبەخشینی کوردستان (KAAE) بە ناونیشانی )پێشخستنی سیستمی خوێندنی باڵا له ڕێگه‌ی سیستمی كارایی متمانه‌به‌خشینی ئه‌كادیمی) ( Kurdistan Accrediting Association for Education Commission of Higher Education Standards ) بەڕێوەچوو.
لە ۆورکشۆپەکەدا كه پێكهاتبون له كه‌سانی ئه‌كادیمی، سه‌رۆك زانكۆكان دابه‌شی چه‌ند گرووپێك كران؛ بۆ تاوتوێكردن و گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ستاندارده‌كانی متمانه به‌خشین به خوێندی په‌روه‌رده‌یی و خوێندنى باڵا و دوای گفتوگۆیه‌كی چڕٍیش هه‌ر گروپێك ده‌رئەنجام و پێشنیازه‌كانی گفتوگۆكه‌ی خۆی له ۆركشۆپه‌كه‌دا خسته ڕو و له‌كۆتایی ۆركشۆپهكهیشدا پوخته‌ی ئه‌و خاڵه سهرهكییهكانه باسکران كه له ئه‌نجامی ۆركشۆپه‌كه‌دا بە دهستهێنرابوون لەگەڵ تیشكیش خرایە سه‌ر هه‌نگاوی داهاتوی دەزگاکە بۆ چۆنیه‌تی پراكتیزه‌كردنی ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی متمانه به‌خشینی په‌روه‌رده‌یی و خوێندنی باڵا له داموده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان و زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان پیشکەشی وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان.
لە لایەن زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی هەر یەک لە دکتۆر ایسر عبدالخالق عبدالرحمان ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک و دکتۆر هێمن عبدلله وستا احمد ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی دوکان و مامۆستا شارا صالح علي نوێنەرانی بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی پڕۆگرامەکانی خوێندن و دڵنیایی جۆری زانکۆ مامۆستا ژانا فیداکار محمد بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی تەکنۆلۆجیاى زانیارى و ئاماری زانکۆ نوێنەرایەتی زانکۆمانیان کرد.