Back

سەنتەری توێژینەوە (RC)، وەک بەشێک لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (SPU) زانا و توێژەرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی کۆدەکاتەوە بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی پێشکەوتوو کوالیتی بەرز. لە ڕێگەی پڕۆژەکانی توێژینەوەی گروپەکانمانەوە، هەوڵدەدەین زانیاری نوێ دروست بکەین کە لە ڕووی ئەکادیمییەوە بەشدارە لە زانست و هونەر و زانستە مرۆییەکان. بە هاوکاری لەگەڵ هاوبەشە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانمان، توێژەرەکانمان پڕۆژەی توێژینەوە ئەنجام دەدەن کە باس لە پێداویستی و تەحەددیاتی ناوخۆیی و جیهانی دەکەن. پڕۆژە توێژینەوەکانمان لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەکادیمی، حکومەتی ناوخۆیی، کۆمەڵگا، ڕێکخراوە ناحکومییەکان و پیشەسازی لەخۆدەگرن و بەشدارییان تێدا دەکەن. ئێمە هانی توێژینەوەی  زانستی و فرە پسپۆڕیی دەدەین و هەربۆیە، بیرۆکە و زانایانی بوار و دیسیپلینە جیاوازەکان لە پڕۆژەکانماندا بەیەکەوە دەبەستینەوە.

پەیوەندی