Back

لیژنەی زانستی کۆلێج

ڕۆڵ و ئەرکی لیژنەی زانستی و کاروباری خوێندنی باڵا لە کۆلێجی تەکنینکی زانستە پراکتیکیەکانی هەڵەبجە:
  1. لێژنەی زانستی بریتین لە کۆمەڵێک لە هەڵگرانی بڕوانامەی دکتۆرا، کەسانی زانستی، و پسپۆڕانی تر کە بەرپرسیارن لە سەرپەرشتیکردن، و ڕێنمایی کردنی توێژینەوەی زانستی، هەروەها بەرپرسن لە پێداچوونەوە و ڕاستکردنەوەی پلانی ورد بۆ کوالیتی زانستی و دانانی چوارجێوەی خوێندن و چالاکییەکانی کۆلێژ. ئەندامانی ئەم لیژنە  ئەرکی بڕیاردان و مامەڵەکردنی زانستی لە بەرژەوەندی کۆلێجیان لە ئەستۆدایە.
  2. ئەرکی سەرەتایی لیژنەی زانستی بریتیە لە دڵنیا بوون لەوەی کە ئەو توێژینەوانەی ئەنجام ئەدرێن لەگەڵ ستاندارد و یاسا زانستیەکانی کۆلێجدا ئەک ئەگرنەوەو ئەگونجێن. ئەمەش بریتیە لە پێداچوونەوە بە پێشنیارەکانی توێژینەوە، رێنیشاندانی ئەندامانی کۆلێج و خوێندکاران لەسەر شێوازەکانی توێژینەوە و پراکتیزە کردنی بە باشترین شیوە، هەڵسەنگاندنی کوالیتی توێژینەوە بڵاو کراوەکان ویەرمەتیدان و هاوکاری و توێژینەوەی نێوان توێژەران لەناو کۆلێژەکەدا.
  3. لیژنەی زانستی کۆلێج بەرپرسە لە رێکخستنی کۆنفرانس وۆرکشۆپ و بانگهێشتکردنی کەسانی شارەزا لە دەرەوەی کۆلێج بۆ ئەنجامدانی سیمینارو وتاردان و  هاندان بۆ بەرەوپێشبردنی ڕۆشنبیری گشتی لەبارەی ئەو توێژینەوانەی کەلەناو کۆلێجدا ئەنجام ئەدرێت.
  4. بە گشتی ڕۆڵ و ئەرکی لیژنەیەکی زانستی لە کۆلێژدا بریتییە لە پەروەردەکردنی کولتوری باشی زانستی و داهێنان و دڵنیابوون لەوەی ئەو توێژینەوەیانەی لەناو کۆلێژەکەدا ئەنجام دەدرێن لە بەرزترین کوالێتیدان و بەشدارن لە پێشخستنی زانست لە بوارە پەیوەندیدارەکاندا.

ناوی سیانینازناوی زانستیپلە لە لیژنە
د.علي محي الدين عمر پرۆفیسۆری یاریدەدەرسەرۆکی لیژنە
د.عثمان عبدالرحمن محمد پرۆفیسۆری یاریدەدەرئەندام
د.سحر حسين حمة رشيد پرۆفیسۆری یاریدەدەرئەندام
د.محمد سعيد رشيد پرۆفیسۆری یاریدەدەرئەندام
د.عبدالباسط برهان كريم مامۆستائەندام