Back

بەشی زانستی تاقیگەی پزیشکی، سەرەتا لە ساڵی ٢٠١٩ لە کۆلێژی تەکنیکی زانستە پراکتیکیەکانی هەڵەبجە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دامەزراوە. خوێندن لەم بەشە بە سیستەمی بۆلۆنایە دەبێت. بۆ ئەم ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ یەکەم خولی دەرچوونی دەبێت. یەکەم بەشی پزیشکی بووە لە کۆلێژەکەماندا. ستافی ئەم بەشە پێکهاتووە لە پرۆفیسۆرێک و یەک دکتۆرا و پێنج ماستەر. لەتاقیگەکانی ئەم بەشە پێکهاتووە لە تاقیگەکانی مۆلیکیولەر بایۆلۆجی و مایکرۆبایۆلۆجی و هێماتۆلۆجی و فیسیۆلۆجی و بایۆکیمستری.

پەیامی بەش:

پێگەیاندنی کادری پسپۆڕ و شارەزا لەسەر ئاستی بەکالۆریۆس و خوێندنی باڵادا لە بواری تاقیگەی پزیشکی بە شارەزایی و زانیاری سەردەم بە نوێترین زانیاری و تەکنەلۆجیا.

دیدی بەش:

بەش کاردەکات بۆ پەرەپێدانی خوێندنی تەکنیکی و پیشەیی لە ڕووی چەندایەتی و چۆنایەتی یەوە کە لە ئاست پێداویستی یەکانی کۆمەڵگادا بێت لە بوارە جیاوازەکانی تاقیگەی پزیشکیدا.

ئامانجی بەش:

پێگەیاندنی کادری تەکنیکی خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆس. گرێدانی بەش بە کۆمەڵگاوە بە پێدانی خزمەت و ڕاوێژکاری زانستی و پیشەیی. پێگەیاندنی کادری زانستی کە تایبەتمەندی توێژینەوەی هەبێت لە تاقیگە پزیشکییەکاندا.

بواری کار:

دەرچووانی ئەم بەشە هەلی کاریان بۆ دەڕەخسێ لە تاقیگە پزیشکی یەکانی کەرتی تایبەتی و کەرتی گشتی. وە هەروەها هەلی درێژەدانیانی خوێندنیان دەبێت لە خوێندنی باڵا.

پێشکەشکارانی بەش:

دەرچووانی پۆلی دوانزەی زانستی  بەشێوەی کرێدیت و پارالێڵ  وە دەرچووانی پەیمانگا پزیشکییەکانی زانستی تاقیگەی پزیشکی و شیکاری نەخۆشیەکان.

لیژنەی زانستی بەش
ناوی سیانی نازناوی زانستی پێگە
د. عثمان عبدالرحمن محمد
مامۆستا
سەرۆکی ئەنجومەن
ئاریان محمود فرج
مامۆستا
ئەندام
ئاکۆ محمود قادر
مامۆستای یاریدەدەر
ئەندام

پەیوەندی