بەشی زانستی خۆراک و کۆنتڕۆڵی جۆری
بەشی زانستی خۆراک و کۆنتڕۆڵی جۆری یەکێکە لە سێ بەشی زانستی سەر بە کۆلێجی تەکنیکی هەڵەبجە / زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.
ماوەی خوێندن لەم بەشەدا چوار ساڵە، که هەر ساڵیکی خوێندن بەپێی سیستمی بۆلۆنیا دابەش دەکرێت بەسەر دوو سمیستەری بەهار و پاییزدا، هەر سمیستەرێک بریتییه له ٣٠ کرێدیت و خوێندکار دوای تەواوکردنی هەشت سمیستەر هەروەها دەرچوون لە هەر ٢٤٠ کرێدیتە کە بڕوانامەی بەکالۆریۆسی پێ دەبەخشرێت لەم بەشە زانستیە، لە ماوەی خوێندندا خوێندکارەکان بنەما سەرەکییەکانی زانستی خۆراک وەک کیمیای خۆراک، مایکرۆبایۆلۆجی خۆراک، پیشەسازی خۆراک و بەرهەمە پیشەسازییەکان فێر دەبن، جگە لەوەش دەرچووان فێری هەموو شێوازە ئەکادیمی و پراکتیکییەکانی کۆنترۆڵ و چاودێری کوالیتی بەرهەمە خۆراکییەکانی ناوخۆیی و هاوردەکراو و کارگه کان ده بن هەروەها یاسا و مەرجی وەرگرتن یان ڕەتکردنەوەی بەرهەمە خۆراکیەکان بەپێی ستانداردەکان له خاڵه کانی پشکنینی خۆراک.
دیدگا:
- چارەسەرکردنی پێداویستییەکانی بازاڕی کار لەلایەن پسپۆڕانی سەلامەتی خۆراک، بەرهەمهێنانی خۆراک و کۆنترۆڵی جۆرى.
- ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی لە بوارە جیاوازەکانی خۆراک و کۆنترۆڵی جۆرى بە مەبەستی هەنگاونان بەرەو سیستەمێکی هاوچه رخ لەم بوارەدا .
- بەستنەوەی بەشی ئەکادیمی بە کۆمەڵگاوە بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و ڕاهێنانی زانستی و پیشەیی.
- کردنەوەی خولی ڕاهێنان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و هۆشیاری تاک و چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگا.
- کردنەوەی کۆنفرانس و سیمپۆزیۆمی زانستی.
- ئاڵوگۆڕی پسپۆڕانی زانستی لەگەڵ زانکۆ عەرەبی و نێودەوڵەتییەکان و کۆلێژە کشتوکاڵییەکانی عێراق.
- پەرەپێدانی هاوکاری لەگەڵ دامەزراوەکانی دەستەی کشتوکاڵی جیهانی.
ئەرک:
پێویستە بەش پێشەنگ بێت لە بواری پەروەردە و توێژینەوەی زانستیدا بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگا لە بەرهەمهێنانی خۆراک و کۆنترۆڵی جۆرى، لە هەردوو کەرتی گشتی و تایبەتدا، ئەمەش لە ڕێگەی:
- پێشکەشکردنی ڕاوێژکاری زانستی و تەکنیکی بۆ کارگە و بەرهەمهێنەرانی خۆراک.
- هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوە حکومی و ناحکومییەکان.
- ڕێکخستنی سیمپۆزیۆمی زانستی و بەرنامەی ڕاهێنان لەسەر سەلامەتی خۆراک بۆ چێشتخانەکان و کارگەی خۆراکی نیمچە پیشەسازییەکان.
دەرەنجامەکان:
هەڵگرانى بڕوانامەی بەکالۆریۆس دەتوانن لە بوارە جیاوازەکاندا کار بکەن، لەوانە:
- ڕاوێژکاری خۆراکی مرۆڤ.
- پسپۆڕی کیمیای خۆراک.
- شارەزا لە تاقیگەکانی شیکاری خۆراک.
- بەڕێوەبەری بەرهەمهێنانی خۆراک.
- بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی جۆرى.
- ڕاوێژکاری کۆنترۆڵی جۆرى و توێژەر لە بواری پیشەسازی خۆراک.
- کارکردن لە وەزارەتی تەندروستی، وەزارەتی کشتوکاڵ، وەزارەتی پەروەردە یان خوێندنی باڵا، یان لە پرۆژەی بەرهەمهێنانی خۆراکی ناحکومی.