Back

ئاوڵەی مەیمون

– ئاوڵەی مەیمون نەخۆشیەکی ڤایرۆسییە کە هۆکارەکەی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیمونە.

– نیشانە باوەکانی ئاوڵەی مەیمون بریتیین لە خورانی پێست لەگەل برینی ناودەم کە دەکرێت ماوەی ٢-٤ هەفتە بخایەنێت لەگەڵ هەبوونی ( تا، سەرئێشە، ئازاری ماسولکە،پشت ئێشە، بێهێزی، هەڵئاوسانی لیمفە گرێکان).

– ئاوڵەی مەیمون دەگوازرێتەوە لەڕێگەی بەریککەوتنی جەستەیی لەگەڵ کەسی تووشبوو، یاخود لەگەل ئاژەڵی تووشبوو.

– پشکنینی تاقیگەیی بۆ ئەم جۆرە ئاوڵەیە لەڕێگەی پشکنینی برینی سەر پێستەوە دەبێیت بە (PCR).

– لە ڕێگەی گرنگیپێدانەوە چارەسەر دەکرێت. کوتان و چارەسەرییەکان کە بۆ ئاوڵەی ئاسایی بەکاردەهێنرێت ڕێگەپێدراوە بۆ چارەسەری ئەم جۆرە ئاوڵەیە لە هەندێک وڵاتدا.

– لەڕێگەی قەدەغە کردنی بەریەککەوتن لەگەڵ ئەو کەسەی کە هەڵگری ئەم جۆرە ئاوڵەیەیە. کوتان دەکرێت یارمەتیدەربێت بۆ ڕێگریکردن لە تووشبوونی ئەو کەسانەی کە مەترسی تووشبوونیان هەیە.

ئاوڵەی مەیمون:

نەخۆشییەکی درمە کە هۆکارەکەی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیمونە.

کە دەبێتە هۆی خورانی پێست، هەڵئاوسانی لیمفە گرێ، تا.

هەندێک کەس بە تەواوی چاک دەبنەوە بەڵام هەندێکیان بە خراپی نەخۆش دەکەون.

 دەکرێت هەر کەسێک تووشی ئاوڵەی مەیمون ببێت، بەم ڕێگایانەی لای خوارەوە دەگوازرێتەوە:-

– بەریەککەوتن لەگەڵ کەسی تووشبوو لەڕێگەی ( بەریەکەوتن ، ماچکردن،هتد).

– لەڕێگەی بەریەککەوتن لەگەڵ ئاژەڵی تووشبوو لە کاتی ڕاوکردن یاخود لێنانی گۆشتی ئاژەڵی تووشبوو.

– لە ڕێگەی بەریەککەوتن لەگەڵ کەلوپەلی بەکارهاتووی کەسانی تووشبوو.

– لەڕێگەی دایکی دووگیانی تووشبوو بۆ کۆرپەی ناوسک.

پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکرێت لە کاتی توشبوون بە ئاوڵەی مەیمون:-

– ئەو کەسانەی کە بەم دواییانە نزیک بووی لێیان.

– لە ماڵەوە بمێنەرەوە تا هەموو برینەکان نامێنن و پێست نوێ دەبێتەوە.

– برینەکان بە داپۆشراوی بهێڵەوە و ماسک بەکاربهێنە لە کاتی چونەدەرەوە.

– بەریەککەوتنی جەستەیی قەدەغەیە.

مێژووی سەرهەڵدانی:-

بۆ یەکەمجار لە وڵاتی دانمارک دۆزراوەتەوە لە ساڵێ ١٩٥٨ لەو مەیمونانەی کە تەرخانکرابوون بۆ توێژینەوە.

یەکەم حاڵەیی تۆمارکراو بە ئاوڵەی مەیمون کوڕێکی٩ مانگ بوو لە کۆنگۆ.

ئاوڵەی مەیمون لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر یاخود لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە.

دوابەدوای بنبڕکردنی ئاوڵەی ئاسایی لە ساڵی ١٩٨٠ هەموو جیهان پێکوتەی دژی ئاوڵەی ئاسایی وەرگرتووە، ئاوڵەی مەیمون بە جێگری دەرکەوتەوە لە ناوەڕاست و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای ئەفریقا.

بڵاوبوونەوەی لە جیهاندا لە نێوانی ساڵی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ دەرکەوت.

ڕێگاکانی گواستەوە بەهۆی مرۆڤەوە وەک لە پێشتردا ئاماژەی پێدراوە بە زۆری لە ڕێگەی پەیوەندی و بەریەککەوتنی جەستەیی دەبێت و ڤایرۆسەکە لەڕێگەی پێستی بریندارەوە دەچێتە جەستەوە.

گواستەوەی ڤایرۆسەکە لە ڕێگەی ئاژەڵەوە و بۆ مرۆڤ بەهۆی گاز گرتن و ڕوشاندنی پێستی مرۆڤ بە چنگی ئاژەڵ هەروەها لە پێشدا باسکراوە لە کاتی ڕاوکردن و دانانی تەڵە و لێنان و خواردنی گۆشتی ئاژەڵی تووشبوو،یاریکردن لەگەڵ ئاژەڵ.

دەکرێت لە ڕێگەی کەلوپەل و جلوبەرگەوە بگوازرێتەوە و مرۆڤ توشی ڤایرۆسەکە ببێت، وە بریندار بوون لە کاتی چاودێری کردنی نەخۆش پاشان لەڕیگەی سەنتەری جوانکاری لە کاتی تاتۆ کردن.

نیشانەکانی:-

– لە ماوەی هەفتەیەکدا دەردەکەوێت یاخود لە دوای ماوەی ١-٢١ ڕۆژدا دەردەکەوێت.

– نیشانەکان بۆ ماوەی ٢-٤ هەفتە دەمێننەوە باڵام دەکرێت لەو کەسانەی کە سیستەمی بەرگری لەشیان لاوازە زیاتر بمێنێتەوە.

نیشانە بەربڵاوەکان:-

– هەستیاری پێست

– تا

– قورگ ئێشە

– سەرئێشە

– ئازاری ماسولکە و پشت

– بێهێزی

– هەڵئاوسانی لیمفە گرێکان

 دەکرێت یەکەم نیشانە دوای تووشبوون لە زۆربەی کەسەکاندا هەستیاری پێست بێت بەڵام دەشکرێت لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر بگۆڕێت.

هەستیاری پێست لە قۆناغی سەرەتایدا تەنها برینێکی تەختە و لە پاشاندا گەشە دەکات و دەبێت بە بڵقێکی پڕ ئاو کەدەکرێت بە ئازار بێت و بخورێت، کە ئەم هەستیارییە چارەسەربوو برینەکە وشک دەبێتەوە و دەوەرێت، دەکرێت یەک بڵق یاخود چەندین بڵق بێت.

دەکرێت لە هەرشوێنێکی لەشدا دەربکەوێت وەک:-

– لەپی دەست، بنی پێ.

– دەمووچاو،دەم و قورگ

– نزیک کۆئەندامی زاوزێ

ئەو کەسانەی کە توشبووی ئاوڵەی مەیموون دەکرێت هێشتا ئەم نەخۆشییە بگوازنەوە تا ئەو کاتەی بەتەواوەتی پێستیان چاک دەبێتەوە و نەخۆشیەکە تێدەپەڕێنن.

منداڵ ،کەسی دووگیان، لەگەڵ ئەو کەسانەی کە سیستەمی بەرگریان لاوازە زیاتە لە مەترسیدان بۆ توشبوون بەم نەخۆشییە.

ئەو کێشە تەندروستیانەی کە دەکرێت ڕووبەڕووی کەسی توشبوو بێتەوە بریتییە لە :-

– هەوکردنی سییەکان

– هەوکردنی پەردەی چاو کە دەبێتە هۆی لەدەست دانی بینین

– ئازار و سەختی لە کاتی قوتدانی خواردن

– ڕشانەوە

– سکچوون

– بەدخۆراکی

– هەوکردنی مێشک

ناسینەوە و دەستنیشان کردنی دەکرێت قورس بێت هەروەک هەر هەوکردنێکی دیکە بەهۆی لێکچوونەوە.

گرنگە جیاوازی بکرێت لەنێوان ( دڕکەومێکوتە، سورێژە )

منداڵێک کە گومانی ئاوڵەی مەیمونی لێبکرێت دەکرێت دڕکەومێکوتەشی هەبێت.

لەبەر ئەم هۆکارانەیە کە گرنگە خەڵکی پشکنین بکەن تا زووتر چارەسەر وەبگرن .

پێکوتە و چارەسەرکردن

ئامانج لە چارەسەرکردنی ئاوڵەی مەیمون ئاگادار بوونە لە هەستیاری، کەمکردنەوەی ئازار و نەهێشتنی ئاڵۆزییەکانی ئەم نەخۆشییە.

وەرگرتنی پێکوتەی تایبەت بە ئاوڵەی مەیمون دەتوانێت یارمەتیدەربێت لە ڕێگریکردن لە تووشبوون بەم هەوکردنە. وەرگرتنی پێکوتەکە لە ماوەی چوار ڕۆژدا وەردەگیرێت لەو کاتەوەی کە بەریەککەوتن هەبووە لەگەڵ لەسێک کە تووشبووی نەخۆشییەکەیە یاخود لە ماوەی چواردە ڕۆژ زیاتر کە هیچ نیشانەیەکی نیە.

کارمەندانی تەندروستی و ئەو کەسانەی کە ئەگەری بەریەککەوتنیان لەگەڵ کەسانی تووشبوودا هەیە پێویستە پێکوتە وەرگرن بۆ ڕێگریلێکردن لە تووشبوون.

کەسی تووشبوو لە ماوەی ٢-٤ هەفتەدا نەخۆشییەکە تێدەپەڕێنێت، بەڵام پێویستە ئەم ڕێکاراننەی خۆپارێزی بگرێتەبەر:

– لە ماڵەوە و لە ژوورەکەی خۆتدا بمێنەرەوە.

– دەست بشۆردرێت بە ئاو و سابوون دوای دەست لێدان لە پێست.

– بەکارهێنانی ماسک و داپۆشینی برین لە دەرەوەی ماڵ.

– هەوڵبدرێت پێست وشک ڕابگیرێت وە دانەپۆشرێت لە ماڵەوە.

– ئاو و خوێ بەکارنهێنرێت بۆ شۆردنی دەم لە کاتی بوونی بریندا.

– بەکارهێنانی دەرمانی ئازار شکێن بۆ کاتی ئازار.

 ئەو شتانەی کە پێویستە نەکرێن:-

– نەخوراندنی پێست و دەست لێنەدانی بڵقی سەر پێست کە دەبێتە هۆی درەنگ چاکبوونەوەی پێست.

– نابێت مووی ئەو بەشەی پێست لابردرێت کە بڵق و برینی پێوەیە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی