Back

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی خولی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان بۆ مامۆستایانی دەکاتەوە

بۆ یەکەمین جار و بە بەشداری زیاتر لە (50) مامۆستا لەسەرجەم کۆلێج و پەیمانگەکان و بە چاودێری پ.د. هوشیار عەبدوڵڵا عەزیز سەرۆکی زانکۆ و بە ئامادەبوونی دکتۆر بەختیار عبید شریف یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و سەرۆکی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان رۆژی(12/10/2024) لە هۆڵی نالی؛ هەڵمەتی نیشتیمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان بەڕێوەچوو.
دکتۆر بەختیار عبید شریف لە دەستپێکی خولەکەدا دیدگای سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەبارەی مەترسیی و کاریگەرییەکانی مادەی هۆشبەری بۆ شێواندن و لێکهەڵوەشاندنەوەی خێزان و لەباربردنی توانای گەنجان و بە فیرۆدانی ئابووری وڵاتی بۆ مامۆستایان خستەڕوو، لەو بارەیەوە ڕایسپاردن لە وەرزی نوێی خوێندندا وانەی یەکەم تەرخان بکرێت بۆ خستنەڕووی ئەو مەترسییە ؛ هەروەها ئاماژەی بە هەنگاوەکانی داهاتووی زانکۆ کرد بۆ سەرخستنی هەوڵەکانی هەڵمەتی ڕوبەڕوبوونەوەی مادەی هۆشبەرو کارتێکەرە عەقڵییەکان.
پاشان لە چوار وانەدا هەریەک لە د. احمد محمدامین احمد مامۆستا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی / کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی؛ حاکم د.ئاوات عمر قادر- سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی کەرکوک – گەرمیان ؛ عقید ئیسماعیل عوسمان عمر ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ؛ م. ئەیوب کریم سەعید- بەرێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە چەند گۆشە نیگایەکەوە بەوردی باسیان لەسەر مەترسی بڵاوبونەوە و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەرو کارتێکەرە عەقڵییەکان کرد لەسەر ئاسایشی کۆمەڵایەتی خێزان و تەندروستی وئابووری و پەروەردە؛ هەروەها مامۆستایانی خولەکە رێگەو بەرنامە و رێکارە یاساییە کارپێکراوەکانی ڕوبەڕوبونەوەی ئەم مەترسییەیان خستەڕوو؛ بۆ ئەوەش هۆشیارکرنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگەیان بەگرنگ دانا بەتایبەتی لەناو توێژی خوێندکاراندا.
دواترو پاش پێشکەشکردنی وانەکان، سوپاس و رێزلێنانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەلایەن دکتۆر بەختیار عبید شریف یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و سەرۆکی لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان بەخشرایە پێشکەشکارانی وانەکان.