Back

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی بۆ پێشکەشکارانی دەرچووانی پەیمانگە تەکنیکییە دوو ساڵییەکان

ئاگاداری ئەم بەڕێزانە دەکەین لە دەرچووانی پەیمانگە تەکنیکییە دوو ساڵییەکان کە لە ماوەی ڕابردوودا داواکارییان بە ئۆنلاین پێشکەش کردووە بۆ وەرگرتن لە کۆلێجە تەکنیکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بەزووترین کات پەیوەندی بە تۆماری گشتی زانکۆوە بکەن بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەو کەم و کورتییانەی بەرامبەر ناوەکانیان ئاماژەی پێدراوە.
دواکات بۆ پەیوەندیکردن ڕۆژی دوو شەممە بەرواری ٩-٩-٢٠٢٤ کۆتایی دەوامی ئاساییە بە پێچەوانەوە ناویان لە لیستی پێشکەشکراوان لادەبرێت و بێ بەش دەبن لە چوونە کێبڕکێی وەرگرتن.

لیستی پێشکەشکراوان

سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی / بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی