Back

 بەخێربێن بۆ پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە (HTI)

بەناوی ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەكنیكی هەلەبجەوە بەخێرهاتنیهەموو فێرخوازان دەكەین بۆسەردانی كردنی ماڵپەڕەكەمان، هیوادارین ماڵپەڕێكی سودبەخش بێت بۆ زیاتر بەرچاوروونیفێرخازان و بەرەو پێش بردنی ڕەوتی زانست و فێرکردن.

بەڕێزان پەیمانگەکەمان هەمووکات بۆ ئەوە هەوڵدەدات كەوا پەیمانگەیەكی نوێساز و پێشكەوتوو بێت، هەوڵی تازەگەری دەدات لەڕەوتی خوێندن بە پشت بەستن بە پۆلێک لە مامۆستای ئاست بەرز و شارەزا لەبوارەكانی خۆیان,هەروەها بە دابین كردنی سەرجەم پێداویستیەكانی خوێندن و ڕەخساندنی كەشێكی گونجاو لەلایەن مامۆستا و بەشە زانستیەکانەوە بەمەبەستی ئاڵ و گۆڕكردنی بیر و ڕا و ڕێنمای كردنیان بۆ باشترکردنی چەندێتی و چۆنێتی لە خوێندن بەمەبەستی پڕچەك كردنی فێرخوازان بە زانست و زانیاری سەردەمیانە كە یەکسان بێت لەگەڵ بازاڕی كار، بۆئەوەی بتوانێت دواڕۆژێکی گەش بۆخۆی فەراهەم بكات.

کۆتتا پەیاممان دەلێین ئێوە هەموو ئومێدی ئێمەن، هیوای سەركەوتن و سەرفرازی بەردەوامتان بۆ دەخوازین، پشت بەخوای گەورە دەبنە تاکێکی  بەسود و بەوەفا بەرامبەر بە خاك و نیشتیمان و خوێنی شەهیدە ئازاکانمان، وە دەبن بەنموونەی نەوەیەکی ئاست بەرز ڕەوشت بەرز بۆ دەور و بەرتان، ڕۆڵی كاریگەرتان دەبێ لەبەرەو پێش بردنی كوردستانی خۆشەویستمان.

 سوپاس بۆ هەڵبژاردنی پەیمانگەی تەکنیکی هەڵەبجە.

د. کانیاو ڕەفعت غفار

ڕاگر پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە(HTI) بە وەکالەت

پەیوەندی