Back

خولی فوتساڵی پەیمانگای تەکنیکی دربندیخان کۆتایی هات

ئەمڕۆ سێشەمە بەرواری 2022/3/8 بەچاودێری  (پ.د.ئالان فەریدون علی ئەمین) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بەسەرپەرشتی (پ.ی.د.سالم نعمت عزیز)ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان و بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چالاکییەکان لەسەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وە بەئامادەبونی قایمقامی قەزای دەربەندیخان و بەشێک لەبەڕێوەبەرانی فەرمانگەکانی دەربندیخان و بەهاوکاری ڕێکخراوی ئازادی لاوان و ژمارەیەکی بەرچاو لەخوێندکاران، کۆتایی بەخولی فوتساڵی پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان هات و ڕاگری پەیمانگا لەووتەیەکدا ئاماژەی بە گرنگی چالاکی وەزرشی کرد، کەساڵانە خولی وەرزشی بۆ خوێندکارانی پەیمانگا دەکرێتەوە و هاوکاری و کارئاسانیان بۆ ئەکرێت. لەکۆتاییدا خەڵات بەسەر سەرکەوتووانی خولەکەو ناوبژیوانان و لیژنەی سەرپەرشتیاری خولەکە دابەشکرا.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile