Back

خولی فوتساڵی پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ بەسەرکەوتویی کۆتایی هات

بەشی کارەبای قۆناغی دوو بووبه پاڵەوانی خولی تۆپی پێی پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ بەچاودێری و ئامادەبونی (پ.ی.د.ئەیوب خسرو نادر )ڕاگری پەیمانگا و ئامادەبونی یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆک بەشەکانی پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ و بەشێک لە مامۆستایان و خۆیندکاران ، ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی8ی ئازاری 2022 هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکییەکان بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی و چالاکییەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەسەرکەوتوویی کۆتایی بەخولی تۆپی پێی پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ هێنا ، کە هەردوو تیپی (بەشی کارەبا) قۆناغی دوو و تیپی (بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری) قۆناغی دوو گەیشتنە یاری کۆتایی ،تیپی کارەبا بە ئەنجامی (٤ × سفر ) یاریەکەی بردەوە و بووە پاڵەوانی خولەکە و تیپی تەکنەلۆجیای زانیاری قۆناغی دووەم بون بە خاوەنی پلەی دووەمی خول، لە هەمان خولدا خوێندکار (زانا واحد ) لە تیپی کارەبا بووبە گوڵکاری خول بە ٨ گوڵ ، خوێندکار (یەکێتی ڕزگار) لە تیپی کارگێری کار قۆناغی دوو بوبە باشترین گۆڵپاریزی خول . لەلایەن ڕاگری پەیمانگاو مامۆستایانەوە خەڵاتی پاڵەوانی خولەکە دابەشکرا بەسەر سەرکەوتواندا.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile