Back

وۆرکشۆپێکی زانستی لەسەر زانستی بێهۆشکاری و پشکنینەکان بەڕێوەچوو

بەئامانجی زیاتر ئاشناکردنی خوێندکارانی بەشی پزیشکی و بەپراکتیزەکردنی وانە تیۆرییەکان کە دەیخوێنن، وۆرکشۆپێکی زانستی بەڕێوەچوو. ئەمڕۆ چوار شەممە (٢٠٢٢/٣/٩) بەشی تەکنیکی بێهۆشکاری/کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وۆرکشۆپێکی زانستی بۆ خوێندکارانی قۆناغی (١)ی بەشەکە رێکخست. لەوۆرکشۆپەکەدا خوێندکاران بە شێوەیەکی پراکتیکی فێری ئەو تەکنیکانە کران کە پێویستە بێهۆشکارێکی کارامە لە ناوەندە تەندروستییەکاندا ئەنجامی بدات، لەلایەن مامۆستایانی بەشی تەکنیکی بێهۆشکارییەوە سەرپەرشتی کران. کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەمیشە پشتیوانی خوێندکاران دەبێت بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە زاسنتییانە، تاوەکو زۆرترین سوودیان پێ بگەیەنرێت بۆ بازاڕی کارو ناوەندە تەندروستییەکان بە شێوەیەکی زانستی و پرۆفیشناڵانە. لای خۆشیانەوە خوێندکاران ئەم وۆرکشۆپە مەیدانیانەیان بە گرنگ زانی بۆ ئەوەی ئەو زانستەی دەیخوێنن بەپراکتیکیش جێبەجێی بکەن و زیاتر متمانە بەخۆیان پەیدا بکەن.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile