Back
08 نیسان

ژمارەیەک خوێنکاری زانکۆمان سەردانی کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە ھەولێر دەکەن

گروپی خوێندکارانی بەشی پەیوەندییەگشتییەکان و بەشی تەکنیکی میدیا لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سەردانی کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکایان لەھەولێر کردو لەلایەن نوێنەری کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لەھەولێر پێشوازییان لێکرا. لەدرێژەی پەیوەندییەکانی نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی – کۆلێژی تەکنیکی …

02 نیسان

زانكۆیه‌كی رووسی و زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پرۆژه‌ی زانستی هاوبه‌ش ئه‌نجامده‌ده‌ن

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 29\3\2017 د.محه‌مه‌د سه‌عدون نوێنه‌رى زانكۆى ( Voronezh)ى به‌ناوبانگى روسیا به‌یاوه‌رى د.ئاسۆ شێخ جه‌نگى نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ روسیا سه‌ردانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانییان كرد و له‌لایه‌ن پ.ى.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لى ئه‌مین سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانییه‌وه‌ پێشوازییان لێكرا، پاشان …

02 نیسان

وۆرک شۆپی “تەندروستیم ژیانمە” بەرێوەچوو

بەروارى ٢٧/٣/٢٠١٧ لەھۆڵی سیمیناری کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، وۆرک شۆپێک بەناوونیشانی (تەندروستیم ژیانمە) بۆ بەڕێز (م.فیصل عبداللە صالح) ئەنجامدرا. لە وۆرک شۆپەکەدا تیشک خرایەسەر کاریگەری بابەتەکانی تەندروستی و سەلامەتی بۆ بەرزکردنەوەی رانکی زانکۆ لەریزبەندی نیشتمانیدا. شایەنی باسە سەرجەم …

23 ئازار

وۆرک شۆپێک بۆ بەرزکردنەوەی رانکی زانکۆ بەرێوەچوو

ڕۆژى ٣ شەممە بەروارى ٧/٣/٢٠١٧ بە سەرپەرشتی بەرێز پ.ی.د.سۆران سەعید یاریدەدەری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ کاروباری زانستی، لیژنەی رانکینی زانکۆ وۆرک شۆپێکیان لە سەرۆکایەتى زانکۆ بۆ گشت ئەندامانى لیژنە کە پێک هاتبوون لە ١٥ ئەندامى کۆلێج و پەیمانگەکانى زانکۆ ئەنجامدا.. …

19 ئازار

به‌سه‌ركه‌وتوویی خولى (پرۆگرامى سه‌لامه‌تى خۆراك) كۆتاییهات

له‌ زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى خولى (پرۆگرامى سه‌لامه‌تى خۆراك) به‌ سه‌ركه‌وتوویی كۆتاییهات و بڕوانامه‌ به‌سه‌ر به‌شداربووانى خوله‌كه‌دا دابه‌شكرا كه‌ بۆ یه‌كه‌مینجاره‌ خولى له‌و جۆره‌ له‌سه‌ر ئاستى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئێواره‌ى 16\3\2017 به‌ ئاماده‌بوونى پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لى ئه‌مین سه‌رۆكى …

18 ئازار

یه‌كه‌مین پرۆگرامی کۆنفرانسى گه‌نجانی پێشه‌نگ له‌هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد

به‌یانی ئه‌مڕۆ، هه‌ینی 17/3/2017 له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، كاره‌كانی كۆنفرانسی یه‌كه‌مین پرۆگرامی گه‌نجانی پێشه‌نگ له‌هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستیپێكرد. كۆنفرانسه‌كه‌ رێكخراوی كارین به‌هاوكاری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی‌و زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌نجامیده‌دات‌و تێیدا هه‌ریه‌ك له‌به‌رێزان سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی‌و سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌و جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌و قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی …

17 ئازار

سەرۆکی زانکۆ بۆیادی کیمیابارانی ھەڵەبجە: بۆ گرنگیدان بەھەڵەبجە کۆلێجێک و پەیمانگایەکمان لەو پارێزگایە کردۆتەوە

ئەمڕۆ یادی ٢٩ ساڵەی کیمیابارانی ھەڵەبجەیە، ئەو کارەساتەی تاوەکو ئێستاش زامێکی قوڵەو لەجەستەی ھەموو کوردێکی بەشەرەفدایەو سارێژ نەبووەو نابێت. ٢٩ ساڵ بەر لەئەمڕۆ ھەناسەی مرۆڤەکان و سەرجەم گیاندارانی ھەڵەبجەی ئەزیز تێکەڵ بەسیانیدو خەردەل و بۆنی سێوی کیمیاوی رێژکراو بوون و …

17 ئازار

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سپۆنسەری کۆنفرانسی پێگەیاندنی گەنجان لە ھەڵەبجە دەکات

بۆ یەکەجار لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێمی کوردستان، کۆنفرانسی پێگەیاندنی گەنج لە پارێزگای ھەڵەبجە بەرێوەدەچێت، کە رێکخراوی کارین بە ھاوکاری و سپۆنسەری چەند لایەنێک و تێیدا زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، ھەڵدەستێت بە ئەنجامدانی کۆنفرانسەکە. جێی ئاماژەیە کۆنفرانسەکە لە رۆژانی ١٧-١٩/٣/٢٠١٧ بەرێوەدەچێت …

14 ئازار

بۆیەکەم جار لەسەر ئاستی عێراق خولی (پرۆگرامی سەلامەتی خۆراک) لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کرایەوە

بەئامانجی زیادکردنی ووشیاری تەندروستی خۆراک و پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان، بۆیەکەم جار لەسەر ئاستی عێراق و لەشاری سلێمانی خولی (پرۆگرامی سەلامەتی خۆراک) لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی جێ بەجێ دەکریت. ئەم پرۆگرامە بۆ ماوەی سێ ساڵە ئامادەکاری بۆ دەکرێت و لەلایەن ھەرسێ ڕێکخراوی …

09 ئازار

دیاری ٨ی مارس بەخشرایە چەندین کچە خوێندکار

بەبۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیھانی ژنان، لەلایەن یەکێک لەخوێندکارە کوڕەکانی بەشی تەکنیکی کارگێڕی ئێوارانەوە دیاری تایبەت بەو رۆژە بەخشرایە خوێندکاران و مامۆستایانی بەشە ئێوارانەکانی کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی. عەبدولرەحمان موحەمەد خوێندکاری قۆناغی یەکەم لە بەشی تەکنیکی کارگێڕی ئێواران رایگەیاند: پێمخۆش بوو …