Back

دیبه‌یتێك بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی خوێندكارانی ده‌رچووی شه‌شه‌می ئاماده‌یی به‌ڕێوه‌چوو

به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ خوێندكارانی ده‌رچووی شه‌شه‌می ئاماده‌یی و ڕونكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ گرنگانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ داهاتووی خوێندنی خوێندكارانه‌وه‌ ، پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆشه‌ممه‌ 2017/9/9 له‌ هۆڵی ته‌وار له‌شاری سلێمانی دیبه‌یتێك به‌ڕێوه‌چوو. به‌ دروشمی ( ئاینده‌مان بونیاد ده‌نێین) له‌ ژێر چاودێری به‌ڕێز (لاهور شێخ جه‌نگی) و ڕێكخراوی لاوانی سۆسیال دیموكراتی كورد و به‌ ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له‌به‌ڕێزان پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و د. ڕه‌زا سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری ژماره‌یه‌ك له‌ په‌روه‌رده‌كانی پارێزگای سلێمانی و ده‌وروبه‌ری و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خوێندكاران، دیبه‌تێكی تایبه‌ت به‌ ڕونكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ پێویستن به‌ ده‌رچوانی شه‌شه‌می ئاماده‌یی ، بۆ هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان پ.ی.د سۆران سعید یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و پ.ی.د. دانا احمد یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و د. چۆمان به‌ڕێوه‌به‌ری تۆمارگای گشتی زانكۆی سلێمانی و مامۆستا بختیار عبید شه‌ریف به‌ڕێوه‌به‌ری تۆمارگای گشتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سازكرا. له‌ دیبه‌یته‌كه‌دا ناوبراوان ته‌ئكیدیان له‌ هه‌ستیاری ئه‌م قۆناغه‌ی خوێندن كرده‌وه‌ له‌لایه‌ن خوێندكارانه‌وه‌ كه‌ داهاتووی خۆیانی پێوه‌ به‌نده‌و ئه‌نجامی خوێندنی 12 ساڵیان به‌ستراوه‌ به‌ چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردنیان له‌م قۆناغه‌دا كه‌ خۆ ئاماده‌كردنه‌ بۆ پێ خستنه‌ ناو جۆرێكی تر له‌ ڕێڕه‌وی خوێندن و زیادكردنی هۆشیاریان له‌ پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كان و دیاری كردنی ئه‌و به‌شانه‌ی كه‌ له‌ كۆلێج و په‌یمانگاكاندا دیاری كراوه‌ كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان په‌یوه‌سته‌ به‌ كۆنمره‌ی خوێندكارو خواستی خوێندكار له‌سه‌ریان. بۆ ئه‌مساڵی خوێندن و پڕكردنه‌وی فۆڕم بۆ خوێندكارانی ده‌رچووی شه‌شه‌می ئاماده‌یی دوو ڕێگه‌یان له‌به‌رده‌سته‌ بۆ ئه‌وه‌ی داهاتووی خوێندنیانی تیادا دیاری بكه‌ن ئه‌وانیش سیسته‌می زانكۆ لاین و پێشكه‌ش كردنی ڕاسته‌وخۆیه‌ . وه‌ك زانیاری درایه‌ خوێندكاران سیسته‌می زانكۆ لاین هه‌موو ئه‌و خوێنكارانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ نمره‌كانیان له‌ نێوان (85%- 90%) دایه‌ به‌ڵام پێشكه‌شكردنی ڕاسته‌وخۆ وه‌ك ساڵانی ڕابردوو ده‌بێت به‌ پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕم و نوسینی هه‌موو زانیارییه‌كانی خوێندكارو پاشان تاقی ده‌كرێته‌وه‌ له‌و به‌شه‌ی كه‌ دیاری كردووه‌. وه‌ بۆ ئه‌م ساڵ سه‌رجه‌م كۆلێج و په‌یمانگاكان كه‌مترین كۆنمره‌ كه‌ وه‌ریده‌گرن 60% ده‌بێت. به‌ڵام له‌پاش ئه‌و دوو ڕێگایه‌ش دوو ڕێگای تریش له‌به‌رده‌م خووێندكاراندا كراوه‌یه‌ بۆ وه‌رگرتنیان له‌زانكۆو په‌یمانگاكان ئه‌وانیش سیسته‌می پارالێڵ و خوێندنی ئێوارانه‌ كه‌ به‌ پاره‌ خوێندكار ده‌توانێت له‌ زانكۆو په‌یمانگاكان بخوێنێت. به‌ڕێوه‌به‌رانی تۆمارگای گشتی هه‌ردوو زانكۆ خوێندكارانیان دڵنیا كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌كه‌مترین ماوه‌دا خوێندكاران سه‌ردانی ئه‌و به‌شانه‌ بكه‌ن كه‌ خوازیارن تیادا بخوێنن و له‌ پێشكه‌شكردنی ڕاسته‌وخۆشدا پێویسته‌ خوێندكار تاقیكردنه‌وه‌ بكات له‌سه‌ر تواناو لێهاتوویی كه‌ 30% وه‌رگرتن په‌یوه‌سته‌ پێیه‌وه‌و ڕایانگه‌یاند كه‌ خوێندكاران ده‌توانن له‌چه‌ند به‌شێك فۆڕم پڕبكه‌نه‌وه‌ به‌له‌به‌ر چاو گرتنی خواستیان و كۆنمره‌كانیان. وه‌ دڵنیایان كردنه‌وه‌ كه‌ سیسته‌می زانكۆ لاین ته‌نها بۆ ده‌رچووانی خولی یه‌كه‌مه‌و خولی دووه‌م ناگرێته‌وه‌. زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ سیسته‌می زانكۆ لاین 24 به‌شی هه‌یه‌و له‌ كۆنمره‌ی (663 وه‌ ده‌ست پێده‌كات بۆ 541) ، وه‌ بۆ زانكۆكانی تری پارێزگای سلێمانی و ده‌وروبه‌ری له‌ كۆنمره‌ی (699وه‌ ده‌ست پێده‌كات بۆ 589). دوابه‌دوای هه‌موو ڕونكردنه‌وه‌و پێشكه‌شكردنی زانیارییه‌كان ، له‌لایه‌ن خوێندكارانی ئاماده‌بوه‌وه‌ چه‌ندین پرسیار ئاراسته‌ كران و به‌شێوازێكی زۆر ئاسان و پێویست وه‌ڵامی گونجاو درانه‌وه‌. هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز هێمن غازی سكرتێری ڕێكخراوی لاوانی سۆسیال دیموكراتی كورد تایبه‌ت به‌ سایتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ئه‌م لێدوانه‌ی دا بفه‌رموون گوێبیستی بن:        
This shortcode LP Profile only use on the page Profile