ڤایرۆسی ئایدز(HIV)
ڤایرۆسی ئایدز HIV
.کێشەیەکی تەندروستی سەرتاسەریە .
•بە نزیکەیی ٤٢.٣ ملیۆن کەس توشبوونی ئەم حاڵەتەن.
• لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ نزیکەی ٣٩.٩ ملیۆن کەس هەڵگری ئەم ڤایرۆسەن و لە( ٪٦٥)’یان لەو هەرێمانەی ئەفریقادان کە (WHO) داتای تێدا کۆکردووەتەوە.
• لە ساڵی ٢٠٢٣ نزیکەی ٦٣٠،٠٠٠ کەس بە هۆی ئەم ڤایرۆسە و هەندێک هۆکاری پەیوەندیدار گیان لەدەست داوە و لە هەمان ساڵدا نزیکەی ١.٣ ملیۆن کەس تووشی ئەم ڤایرۆسە بوون.
•هیچ چارەسەرێک نییە بۆ ئەم ڤایرۆسە بەڵام دەتوانرێت بەهۆی ڕێگری لێکردن لە بڵاوبوونەوە و هەروەها دەستنیشان کردن وگرنگیپێدان بە کەسی تووشبوو دەتوانرێت کۆنترۆڵ بکرێت و وا دەکات کە کەسەکە درێژە بە ژیانی بدات.
ڤایرۆسی(HIV) هێرش دەکاتە سەر ئەندامی بەرگری جەستە ، نەخۆشی ئایدز لە کاتێکدا دەردەکەوێت کە هەوکردنەکە گەشتوەتە ئاستێکی پێشکەوتوو .
ئەم ڤایرۆسە ئامانجی خرۆکە سپییەکانی لەشە لەگەڵ سیستەمی بەرگری جەستە، ئەمەش وادەکات کە کەسی هەڵگر بە ئاسانی توشی هەندێک نەخۆشی ببێت وەکو ( سیل، هەندێک جۆری شێرپەنجە ، هەوکردن) .
(HIV) لە ڕێگەی شلەمەنی لەشەوە دەگوازرێتەوە وەک( خوێن، شیرپێدان،لینجی لەش، لە دایکەوە بۆ کۆرپە) ، بەڵام لە ڕێگەی (باوەش و ماچکردن و بەشکردنی خواردنەوە) ناگوازرێتەوە .
دەکرێت ڕێگری لێبکرێت و چارەسەر بکرێت لە ڕێگەی (Antiretroviral therapy ) ,, کاتێک (HIV) چارە نەکرێت دەکرێت ببێتە هۆی تەشەنەکردن بۆ تووشبوون بە ئایدز.
نیشانەکان:-
لە چەند هەفتەی سەرەتادا کە تووشی هەوکردنەکە دەبێت نیشانەکانی وەک ئەنفلۆنزایە :-
١) تا
٢) سەرئێشە
٣) هەستاری پێست
٤) هەوکردنی قوڕگ
بە تێپەڕبوونی کات سیستەمی بەرگری لاواز دەکات و دەکرێت ببێتە هۆی دەرکەوتنی ئەم نیشانانەی لەی خوارەوە:-
١) هەوکردنی لیمفە گرێ
٢) لاوازبوون
٣) تا
٤) سکچوون
٥) کۆکە
ئەگەر هاتوو چارەسەر وەرنەگیرا ، ئەوکەسانەی کە ئەم هەوکردنەیان هەیە دەکرێت ئەم نیشانانەیان هەبێت:-
١) سیل
٢) هەوکردنی پەردەی مێشک
٣) هەوکردنی توندی بەکتریایی
٤) شێرپەنجە وەک ( لیمفۆما- کاپۆسی سارکۆما)
دەکرێت ببێتە خراپتربوونی هەندێک هەوکردنی دیکە وەک هەوکردنی جگەر جۆری (C & B ) وەک لە بابەتەکانی پێشوودا باس کراوە.
دەستنیشانکردن:-
دەتوانرێت لە ڕێگەی پشکنینی خێراوە دەستنیشان بکرێت کە لە هەمان ڕۆژدا ئەنجامی دەردەچێت.
بەڵام هیچ پشکنینێک بە تەنها دەستنیشانی ئەم نەخۆشیە ناکات بەڵکو پێویستە کە چەند پشکنینێکی پشت ڕاستەکەرەوە ئەنجام بدرێت.
بەڕبڵاوترین پشکنین کە بۆ دەستنیشانکردنی ئەم ڤایرۆسە بەکاربهێنرێت بریتییە لە دەستنیشانکردنی ڕێژەی ئەو دژە تەنانەی کە لەش بەرهەمی دەهێنێت وەک وەڵامێک بۆ ڕووبەڕووبونەوەی (HIV).
ئەگەر ئەنجامی پشکنینەکە ئەرێنی بوو ئەوا پێش ئەوەی بخرێتە ژێر چارەسەرەوە پێویستە دووبارە پشکنین ئەنجام بدرێتەوە بۆ دڵنیا بوونەوە لە ئەنجامەکە.
چارەسەرکردن:-
هیچ چارەسەرێک نییە بۆ ئەم ڤایرۆسە تەنها ئەوەی هەیە وادەکات کە ڤایرۆسەکە لە لەشدا زیاد نەبێت.
(Antiretroviral therapy ) بەکاردێت بەدرێژایی ژیان بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری نەک بۆ چاکبوونەوە لە نەخۆشیەکە.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی
سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی