Back

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەگەڵ فەرمانبەرانی نوێ ی گرێبەست کۆدەبێتەوە 

ئەمڕۆ یەک شەممە ١٧ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤،  پ.د.هوشیار عبداللە عزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بە ئامادەبونی پ.د.علی قادر ی.سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و پ.ی.د.سەرهەنگ سەروەت حمە ی.سەرۆکی زانكۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندی باڵا و پ.ی.د.بەختیار عبید شریف یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، لە هۆڵی پیرەمێرد لەگەل فەرمانبەرانی نوێی دامەزراو بە شێوەی گرێبەست کۆبونەوە، وێڕای پیرۆزبایی دەرچوونی فەرمانی دامەزراندنیان لە زانکۆدا، هیوای خواست لە زووترین کاتدا بکرێنە هەمیشەیی و دەستپێکی دەستبەرکابونیان ببێتە هەنگاوێکی گەورە و هاوکار و هەماهەنگ بن لە پێشخستنی زیاتری زانکۆ هەروەها پێی ڕاگەیاندن پێویستە دڵسۆزبن بۆ کارەکانیان و ببنە فاکتەری بەهێز بۆ ئەوەی بە کاری پێکەوەیی جۆرایەتی بکەین لەزانکۆدا، پاشان باسی لە ئەرکی نوێی فەرمانبەرانی گرێبەست کردوو لەهەمان کاتدا مافەکانی بۆ روونکردنەوە، هەر لەکۆبونەوەکەدا یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ داوایانکرد بە گیانی یەک تیمی کاربکەن و دڵسۆزبن لە کارەکانیان و ئەم دەرفتەی ژیانیان بەکاربهێنن بۆ پێشخستنی تواناکانیان.