کۆلێجی تەکنیکی هەڵەبجە

کۆلێجی تەکنیکی هەڵەبجە ئامانجی فەراهەمهێنانی خوێندنی تەکنیکی وپیشەییە بۆ خوێندکاران بۆ ئەوەی یەکبگرێتەوە لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕی کار و دابینکردنی هەلی کاردا ، هەروەها بۆ فراوانکردن و پێشکەشکردنی پرۆگرامی نوێ و پەیوەندیدار کە داواکارییەکانی بازاڕی کاری ناوخۆیی پڕبکاتەوە . لە ڕێگەیەکی ترەوە کار دەکات بۆ پەرەپێدانی خوێندنی پیشەیی و تەکنیکی و بەرزکردنەوەی لێهاتویی خوێندکاران و مامۆستایانمان…

زیاتر بخوێنەرەوە


ستافی ئەکادیمی کۆلێجی تەکنیکی هەڵەبجە


بەشی زانستی تاقیگەی پزیشکی، سەرەتا لە ساڵی ٢٠١٩ لە کۆلێجی تەکنیکی‌ هەڵەبجە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دامەزراوە. خوێندن لەم بەشە بە سیستەمی بۆلۆنیایە دەبێت. یەکەم خولی دەرچوونی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ بوو وە تا ئێستا دوو خولی دەرچوونی هەبووە.
زیاتر بخوێنەرەوە

بەشی زانستی خۆراک و کۆنتڕۆڵی جۆری یەکێکە لە سێ بەشی زانستی سەر بە کۆلێجی تەکنیکی هەڵەبجە / زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی. ماوەی خوێندن لەم بەشەدا چوار ساڵە، که هەر ساڵیکی خوێندن  بەپێی سیستمی بۆلۆنیا دابەش دەکرێت بەسەر دوو سمیستەری بەهار و پاییزدا…
زیاتر بخوێنەرەوە

ئەم بەشە سەر بە کۆلێژی تەکنیکی زانستە پراکتکیەکانی هەڵەبجەی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییە، لە ساڵی ٢٠٢٠-٢٠٢١ دامەزراوە…
زیاتر بخوێنەرەوە


ماوەی خوێندن لە هەموو بەشەکانی کۆلێژی تەکنیکی هەڵەبجە چوار ساڵە (هەشت وەرزی خوێندن)ە. بابەتەکانی خوێندن (یەکەکان/Units) لەلایەن بەشە زانستییەکانەوە بۆ هەر وەرزێکی خوێندن دیاری دەکرێن (وەرزی پاییز و وەرزی بەهار). بە شێوەی گشتی، وەرزی پاییز لە مانگی ئەیلوول دەست پێدەکات، و وەرزی بەهار لە مانگی کانوونی دووەم دەست پێدەکات.

خوێندنی باڵا بریتییە لە خوێندن و توێژینەوە بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامە یان بڕوانامە و شایستەییەکانی دیکە، کە بە زۆری پێویستیان بە هەبوونی بڕوانامەی بەکالۆریۆس هەیە و بە بەشێک لە خوێندنی باڵا دادەنرێن.

  • پلەی ماستەر پێکهاتووە لە دوو بەشی سەرەکی: وانە و خوێندنی ئەکادیمی وە توێژینەوەی زانستی
  • پلەی دکتۆرا بە هەمان شێوە لە وانە و توێژینەوە پێکهاتووە، بەڵام گرنگی زیاتر بە توێژینەوەی زانستی دەدرێت، و ماوەی خوێندنی بە شێوەی گشتی سێ ساڵ یان زیاترە.

Back to top button