زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ ساڵی چوارهه‌م ئاماده‌كاری به‌ڕێوه‌چوونی کۆرسی فاوندەیشنی زمانی ئینگلیزی ده‌كات
وه‌ك یه‌كێك له‌هه‌نگاوه گرنگه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كه‌هه‌ڵیگرتووه به ئاراسته‌ی زیاتر پڕچه‌ككردنی خوێندكاران له ڕووی زانستی و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنیان به زمانی ئینگلیزی ، بۆ چوارهه‌م ساڵی له‌سه‌ر یه‌ك و به سه‌رپه‌رشتی سه‌نته‌ری نێو ده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی كۆرسی فاونده‌یشن بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3 ی تشرینی دووه‌می 2021 له هۆڵی بێكه‌س له‌سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به سه‌رپه‌رشتی پ.د.سۆران ابوبكر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا‌و به ئاماده‌بوونی د.هۆگر محمد تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌رو ستافێك له‌سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی و هه‌موو ئه‌و سه‌رۆك به‌ش و بڕیارده‌ری به‌شانه له كۆلێج و په‌یمانگاكانی زانكۆ كه به‌شدارن له كۆرسه‌كه، كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان به‌ڕێوه‌چوو كه ئامانج لێی وه‌رگرتنی ڕاو سه‌رنجی به‌شه زانستییه‌كانه له‌سه‌ر كۆرسه‌كه‌و نه‌هێشتنی خاڵه لاوازه‌كان و به‌هێزتركردنی پرۆسه‌كه‌و ئاماده‌كاری ته‌واوه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وانه‌كان.
ئەو کۆلێج و پەیمانگەیانەی پەیڕەوی کۆرسی فاوندەیشنی زمانی ئینگلیزی دەکەن له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بریتین لە: کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک، کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی، کۆلێجی زانستە پراکتیکیەکانی هەڵەبجە، پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر، پەیمانگەی تەکنیکی بەکرەجۆ.
د.هۆگر محمد تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری نێو ده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌م شێوه‌یه بۆ سایتی زانكۆ دوا:
ئەم کۆرسە تایبەتە بە خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی کۆلێج و پەیمانگەکانی زانکۆمان و ساڵانه زیاتر له 1000 خوێندكار وانه ده‌خوێنن، بەئامانجی پەرەپێدانی ئاستی توانستی زمانی ئینگلیزیان لە ڕووی (Writing, Reading, Speaking, Listening, Grammar, Vocabulary, Pronunciation) و گرنگی دان بە سکیڵە ئەکادیمییاکانی وەکو (Note-taking, Reading strategies, listening strategies, critical thinking, writing structure, presentation, seminar)) تاکو ببێتە دەروازەیەک بۆ فێربوون و بەهێزکردنی زمانی ئینگلیزییان بۆ مەبەستی گشتی و ئەکادیمی. بەو هۆیەشەوە دەتوانن سوودی لێووەربگرن لەژیانی ئەکادیمی ناو زانکۆیان و دەستکەوتنی هەلی کاری باشتر دوای دەرچوونیان لە زانکۆ یاخوود جێبەجێکردنی مەرجەکانی توانستی زمانی ئینگلیزی داواکراو بۆ مەبەستی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا).
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری نێو ده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی ووتی: ئامانجی پڕۆگرام و مەنهەجی خوێندن بۆ سمستەری یەکەم و دووەم ، بریتیە لە هاندان و ڕاهێنانی خوێندکار لەسەر بیرکردنەوە بەشێوەیەکی ڕەخنەگرانەو بەدەستهێنانی سەرکەوتن لەڕووی ئەکادیمیەوە. چەند شێوەیەی جیاواز پەیڕەو دەکرێت بۆ ئەنجامدانی ۆرکلۆدو هەڵسەنگاندنی کۆرسەکە وەکوتاقیکردنەوەی ڕۆژانە (quiz)، ئەنجامدانی سیمینار (presentation/seminar)، ئەنجام دانی ئەرکی نووسین، تاقیکردنەوەی ناوەڕاستی کۆرس ( (mid-term، تاقیکردنەوەی کۆتایی هەر سمستەرێک بەشێوەیەکی ناوەندی (مرکزی) ئەنجام دەدرێت و تا ئێستا سه‌ركه‌وتنی باشی به‌ده‌ستهێناوه‌و ده‌مانه‌وێت ساڵ له‌دوای ساڵ زیاتر په‌ره‌ی پێبده‌ین و خوێندكاران سوودی گه‌وره‌ی لێ ببینن.
كۆبونه‌وه‌كه به‌وه‌رگرتنی چه‌ندین پێشنیار‌و ڕاو سه‌رنجی ئاماده‌بووان كۆتایی پێهات كه بڕیاره كاریان له‌سه‌ربكرێت.