ده‌رچووانی پۆلی 12 ی ئاماده‌یی ئاره‌زومه‌ندن له هه‌ڵبژاردنی شوێنی یه‌كه‌م یان دووه‌میان كه‌بۆیان هاتۆته‌وه
سه‌باره‌ت به‌و پرۆسه‌یه‌ی كه بۆ ئه‌مساڵی خوێندن به‌ڕێوه‌چوو تایبه‌ت به وه‌رگرتنی خوێندكارانی ده‌رچووی قۆناغی 12 ی ئاماده‌یی له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و به دوو قۆناغ ڕاگه‌ندرا، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕێنمایی خوێندكاران ده‌كات له‌وه‌ی سه‌ربه‌ستن له هه‌ڵبژاردنی هه‌ریه‌كه له‌و شوێنانه‌ی بۆیان هاتۆته‌وه.
نوسراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی وه‌رگرتن له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاماژه‌ی داوه به‌وه‌ی كه ئه‌و خوێندكارانه‌ی ده‌یانه‌وێت له شوێنی یه‌كه‌میان بمێننه‌وه به‌پێ ی یه‌كه‌م ڕاگه‌یاندنی شوێنی وه‌رگیرانی خوێندكاران و په‌یوه‌ندییان كردووه ، ئه‌وا ده‌توانن له شوێنی خۆیان بمێننه‌وه‌و به‌رده‌وامی بده‌ن به خوێندن ، ته‌نها له‌م حاڵه‌ته‌دا زانكۆی یه‌كه‌م نوسراوێك بۆ زانكۆی شوێنی تازه‌ی وه‌رگرتنی خوێندكاره‌كه ده‌كات بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌یان .