زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و تۆڕی نه‌هره‌ینی به‌ریتانی پرۆژه‌و ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ی ڕاگه‌یاند
پڕۆژەیەکی نێودەوڵەتی هاوبەشی زانکۆکانی UCL و Oxford یبەڕیتانی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی قادسیە ١١ ملیۆن پاوەندی پێ دەبەخشرێت بۆ بەردەوامبوون له تۆڕی نەهرەین کە پڕۆژەیەکی ستراتیژی نێودەوڵەتی هاوبەشی زانکۆکانی UCL و Oxford یبەڕیتانی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی قادسیەیه، بەخشینێکی پێدرا بە بڕی زیاد لە ١١ ملیۆن پاوەندی بەریتانی بۆ توێژینەوەی نێوپسپۆڕی و وانە وتنەوە لە بواری کەلەپوور، مێژوو، و زمانەکانی میزۆپۆتامیا (زەوییە دێرینەکەی ‘نێوان دوو ڕووبار’ ەکە)کە ئەمڕۆ بووەتە عێراق و باکووری سوریا و رۆژهەڵاتی تورکیا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9 ی شوباتی 2021 له هۆڵی تایبه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له سه‌رای سلێمانی مه‌راسیمێكی شایسته بۆ ڕاگه‌یاندنی ئه‌و ده‌ستكه‌ته مێژووییه به‌ڕێوه‌چوو.
به‌ئاماده‌بوونی پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و پ.د. سۆران ابوبكر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی و خاتوو له‌یلا عمر جێگری پارێزگاری سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان و توێژه‌ران ، سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی (#دی_سی_ئێچ) سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی مه‌راسیمێكی بۆ ڕاگه‌یاندنی ئه‌و ده‌ستكه‌وته سازكرد.
سه‌ره‌تا ئاماده‌بووان ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان و پاشان د. ڕۆژین كمال محمدامین به‌ڕێوه‌به‌ری سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی (#دی_سی_ئێچ) سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی كورته باسێكی له‌سه‌ر پرۆژه‌كه پێشكه‌شكردو دواتر له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییه‌وه پرۆژه‌كه ڕاگه‌یه‌نرا كه به‌ده‌ستكه‌وتێكی مێژوویی و گرنگ داده‌نرێت له سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشی خۆی گه‌یانده هه‌موو ئه‌و سه‌ربازه ونانه‌ی كار بۆ پێشخستنی زانكۆ‌و به‌ره‌و پێشبردنی بواری كه‌له‌پورو كلتوری هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌كه‌ن، هیوای خواست ئه‌م پرۆژه 11 ملیۆن پاوه‌نده سوودی گه‌وره به شاری سلێمانی و سه‌رجه‌م توێژه‌ران بگه‌یه‌نێت و پشتیوانی خۆی بۆ هه‌ر كارێك دوپاتكرده‌وه كه خزمه‌ت به بواره جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی بگه‌یه‌نێت.
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له ووته‌یه‌كیدا پیرۆزبایی له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و سه‌رجه‌م ستافی زانستی و سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی كرد بۆ ئه‌و هه‌نگاوه گه‌وره‌یه له‌بواری زانستیداو هیوای خواست له‌سایه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا به‌رهه‌می زیاتر‌و به‌پێزتر پێشكه‌ش به شاری سلێمانی و هه‌رێمی كوردستان بكات و پشتگیری پارێزگای سلێمانی دوپاتكرده‌وه بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك كه پێویست بێت.
ده‌اتر د. ڕۆژین كمال محمدامین به‌ڕێوه‌به‌ری سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی به‌ووردی باسی له قۆناغه‌كانی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆژه‌كه كرد و سه‌رجه‌م هه‌نگاوه‌كانی ڕوونكرده‌وه كه پێویسته هه‌ڵبگیرێت . هه‌روه‌ها باسێكی له به‌ش و ئه‌ركه جیاوازه‌كانی سه‌نته‌ره‌كه‌یانی پێشكه‌شكرد كه ساڵ به‌ساڵ هه‌نگاوی گه‌وره‌تری ناوه به‌ئاراسته‌ی پێشخستن و فراوانكردنی مه‌ودای كاركردن و به‌هێزكردنی پێگه‌ی سه‌نته‌ره‌كه ، شایانی باسه له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی یه‌كه‌م زانكۆیه به‌و بڕه زه‌به‌لاحه له‌لایه‌ن تۆڕی نه‌هره‌ینه‌وه فه‌ندی بۆ بكرێت كه له‌ئێستادا هاوبه‌شی سه‌ره‌كی تۆڕه به‌ریتانییه‌كه‌یه.
سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی درعی زانكۆی پێشكه‌ش به پارێزگای سلێمانی كرد به‌تایبه‌تی به‌بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربوونی لخاتوو له‌یلا عمر وه‌ك جێگری پارێزگاری سلێمانی و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.
له به‌شی كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌دا سه‌رۆكی زانكۆ ڕێز‌و سوپاسی ئاراسته‌ی هه‌موو ئه‌و خۆبه‌خشانه‌كرد كه هاوكاربوون له به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م پرۆژه‌یه‌و سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانی سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی.
ئه‌مه‌ش پوخته باسێكه له‌سه‌ر پڕۆژەی نێودەوڵەتی هاوبەشی زانکۆکانی UCL و Oxford یبەڕیتانی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی قادسیە:
ئەم بەخشینە داراییە بەڕیتانییە، فەند (خەرجی دارایی) دەدات بە پڕۆژە توێژینەوە پەیوەندیدارەکان کە لە لایەن توێژەر و ئەکادیمی عێراقیەوە لە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی تری عێراقەوە پێشەنگی دەکرێت بە مەبەستی دروست کردنی هەلی ئابووری و کۆمەڵایەتی بۆ کۆمەڵگا خۆجێیەکان، وە هەروەها فەندیش دەدات بە سەنتەرێکی نوێی بەریتانی لە زانکۆی ی‌و سی ئێڵی بەڕیتانی بۆ توێژینەوەی زمانە دێرینەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەم بەخشینە پەرە دەدات بە چالاکییەکانی تۆڕی نەهرەین، کە تۆڕەکە ڕێگای نوێ دەرگرێتە بەر بۆ پەروەردە و توێژینەوەی نێوپسپۆڕی لە بواری کەلەپوور و مێژوو و زانستە مرۆڤایەتییەکان لە عێراق و وڵاتە دراوسێکانیدا. ئەم بەخشینە داراییە کە لەلایەن بەخشەرێکی بەڕیتانیەوە بە ڕەزامەندی زانکۆ بەڕیتانیەکە پێشکەشکراوە، داهاتوو و چالاکییە کاریگەرە زانستی و فرەلایەنەکانی تۆڕی نەهرەین بەردەوام و فراوان دەکات بۆ ماوەی ١٠ ساڵی داهاتوو.
ئه‌م بەخشینە داراییە ١١ ملیۆن پاوەندیەکە لەلایەن زانکۆی یۆسی ئێڵ ی بەڕیتانیەوە (کە پێشەنگی پڕۆژەکە دەکات) وەرگیراوە و بەخشینەکە بەهاوبەشی زانکۆی ئۆکسفۆردی بەڕیتانی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی قادسیە بەڕێوەدەبرێت بۆ ئەم پرۆگرام و چالاکییانەی خوارەوە خەرج دەکرێت بۆ ماوەی ١٠ ساڵ:
• بەردەوام پێدانی دابین کردنی چەندین جۆر فەند (خەرجی دارایی) بۆ پڕۆژە توێژینەوە کەلەلایەن توێژەری عێراقیەوە پێشکەش دەکرێت و پێشەنگی دەکرێت کە تیایاندا کەلەپوور و مێژوو و زانستە مرۆڤایەتیەکان دەخاتە خزمەتی پێشخستنی ئابووری و کۆمەڵایەتی و ژیان لە عێراق دا.
• بەردەوام پێدانی پڕۆگرامی توێژەری سەردانکەر بۆ توێژەری عێراقی بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی پەیوەندیدار لە زانکۆ و دەزگا بەڕیتانیەکاندا.
• ئەنجامدانی ۆرک شۆپی ڕاهێنان بۆ ئەنجامدان و بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی بۆ ئەکادیمیانی گەنج لە عێراق دا بە شێوەی ئۆنلاین و کەسی.
• دروست کردنی ژمارەیەکی دیاری کراوی سکۆڵەرشیپ بۆ ئەکادیمیانی عێراقی بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆی ی‌و سی ئێڵ ی بەڕیتانی لە بوارە پەیوەندیدارەکانی کەلەپوور و مێژوو.
• پەرەپێدانی تۆڕی توێژینەوەی نێوپسپۆڕی لەعێراق، هاوشێوەی تۆڕی کەلەپووری کولتووری کوردی (کە پڕۆژەیەکی هاوبەشی سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆکانی ڕێدینگ و لیستەری بەڕیتانیە لە ساڵی ٢٠١٨-٢٠١٩ دا بە فەندی پڕۆژەی گەورەی تۆڕی نەهرەین دەستیپێکرد و سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێناوە)
• بەردەوامی دان بە فەندکردنی توێژینەوە کاریگەرەکانی هاوبەڕێوەبەرانی تۆڕی نەهرەین، پرۆفیسۆر ئیلینۆر ڕۆبسن (لە زانکۆی یوسی ئێڵ)، د. پۆڵ کۆلینز (لە زانکۆی ئۆکسفۆرد)، د. ڕۆژین کەمال محمدامین (لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی)، د. جعفر جوزری (لە زانکۆی قادسیە)، د. مهیار کازم ( جێگری تۆڕی نەهرەین لە زانکۆی یوسی ئێڵ).
شایەنی باسە، تۆڕی نەهرەین پێشتر لە لایەن ئەنجوومەنی توێژینەوەی زانستە ئەدەبی و مرۆڤایەتییەکانی سەر بە دەزگای توێژینەوە و داهێنانی بەریتانی فەندێکی بەبڕی چەند ملیۆن پاوەندێک وەرگرتووە بۆ چالاکی و پڕۆژەکانی لە نێوان پایزی ٢٠١٧ ەوە تاوەکو پاییزی ٢٠٢١. لە مانگی ٦ ی ٢٠٢٠ ەوە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە فەرمی بووەتە هاوبەشی سەرەکی تۆڕەکە کاتێک کە بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، د. ڕۆژین کەمال محمدامین، لەلایەن بەڕێوەبەری تۆڕەکەوە بەفەرمی بانگهێشت کرا بۆ بوون بە هاوبەڕێوەبەری تۆڕەکە. لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دا، ئۆفیسی پڕۆژەکە دەکەوێتە سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی لە نهۆمی یەکەمی پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر و نهۆمی یەکەمی بینای سەرای سلێمانی.