Back

گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکارێکی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ سێ شەممە( 2021/2/9)کاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی له هۆڵی سیمیناری کەمپی کۆلێجە تەکنیکیەکانی چوارچرای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بەئامادەبوونی سەرۆکی لیژنە وئەندامانی لیژنە گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکار ( هاوار حسین یابە ) لەبەشی تەکنەلۆجیای زانیاری کۆلێجی تەکنیکی ئیفۆرماتیک بەناو نیشانی :
(Automatic License Plate Recognition based on Image Prosessing and machine Learining )
بەڕێوەچوو.
ئەندامانی لیژنە پێکهاتبوون لە :
1-پ.د. ئاری علی محمد سەرۆکی لیژنە.
2-پ.ی.د. محمد عبداللە شێخ حسین ئەندام .
3- د.احمد عبداللە احمد ئەندام .
4-پ.ی.د.هێمن عمر لطیف ئەندام و سەرپەرشتیار.
ڕاگرایەتی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی خوێندکار ( هاوار حسین) دەکات بەهۆی ئەنجامدانی گفتوگۆی ماستەرنامەکەی هیوای سەرکەوتن و بەدەست هێنانی پلەی زانستی بەرزتری بۆ دەخوازن.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile