گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکارێکی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ یەکشەممە (2021/2/7) کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی له هۆڵی سیمیناری کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بەئامادەبوونی سەرۆکی لیژنە و ئەندامانی لیژنە گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکار ( توانا لطیف محمد ) لە بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری بەناونیشانی (Off-line Writer Recognition for Kurdish Handwritten Text Document Based on Optimization Codebook) بەڕێوەچوو.
ئەندامانی لیژنە پێکهاتبوون لە :
1-پ.د.فاضل سلمان عبد – سەرۆکی لیژنە.
2-پ.ی.د. حارث رعد حسن – ئەندام .
3-د.میران طە عبداللە – ئەندام .
4-د.احمد عبداللە احمد – ئەندام و سەرپەرشتیار.