Back
30 كانونی دووه‌م

بنیاتنانى سه‌نته‌رێكى خوێندنى باڵا له‌ هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ ده‌كرێت

وه‌فدێكى باڵاى زانكۆى ئازادی ئیسلامی له‌ شارى سنه‌ سه‌ردانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى ده‌كات و لێكتێگه‌یشتنێكى زانستى هاوبه‌ش له‌پێناو پته‌وكردن و گه‌شه‌پێدانى ناوه‌نده‌كانى خوێندنى باڵا و پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا واژۆ ده‌كه‌ن و نه‌خشه‌ رێگاى بنیاتنانى سه‌نته‌رێكى خوێندنى باڵا ( …

29 كانونی دووه‌م

پ.ی.د.ئالان ” زانکۆکەمان زانکۆیەکی گەنجە، کاری سەرەکیشمان خزمەتی ئەو توێژەیە”

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٨ی کانونی دووەمی ٢٠١٧، پ.ی.د.ئالان فەرەیدوون علی امین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، لەھۆڵی ھۆتێل گراند میلینیۆم لەشاری سلێمانی بەشداری لەیەکەمین دیداری ساڵی ئەنجومەنی گەنجانی کوردستان کرد بەناونیشانی ( ڕۆڵی گەنج لەدوێنێ و ئەمڕۆو سبەینێدا). دیدارەکە لەسێ پانێڵ …

25 كانونی دووه‌م

زانکۆی تاران بە پلەی (ئیمتیاز) دکتۆرا بە مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکى سلێمانى دەبەخشێت

مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە زانکۆی تاران بڕوانامەی دکتۆرا بە پلەی (ئیتمیاز) بەدەستدەهێنێت کە یەکەمجارە ئەو پلەیە بە کوردێک ببەخشرێت، لە هەمان کاتدا زانکۆکە خەڵاتى خوێندکارى نموونەیشی پێدەبەخشێت. د.کارزان محەمەد مامۆستا لە بەشی راگەیاندنی زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى رایگەیاند: دوای هەوڵ …

25 كانونی دووه‌م

پێداویستی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانى خوێندكاران دابین ده‌كرێت

یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى كه‌مپى كۆلێجه‌ ته‌كنیكییه‌كانى سلێمانى به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌ و به‌ڵێنى دابینكردنى پێداویستییه‌كانى خوێندكاران ده‌دات. له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی پ.ی.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لى ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و له‌ ڕوانگه‌ی خه‌مخۆرییان بۆ خوێندكارانی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان، د.دانا ئه‌حمه‌د یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكی زانكۆ بۆ …

24 كانونی دووه‌م

سیمینارێک لەسەر پڕۆژەى سەرکردایەتى و بەڕێوەبردن پێشکەش دەکرێت

لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى بە سەرپەرشتى رێکخراوى ( IREX )ى ئەمریکى سیمینارێک لەژێر ناونیشانى سەرکردایەتى و بەڕێوەبردن (Leadership and Managment) بەڕێوەچوو. ئەمڕۆ یەکشەممە 22/1/2017 زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى بەهاوبەشى لەگەڵ رێکخراوى ( IREX ) لە هۆڵى پیرەمێردى زانکۆ و بەئامادەبوونى د.سۆران …

24 كانونی دووه‌م

ئاگادارییەک بۆ خوێندکارانی وەرگیراوی ئێواران لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی رایدەگەیەنێت کە لە ئێستادا فەرمانی وەزاری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێم راگەیەندراوە و خوێندکارانی وەرگیراو بە سیستمی ئێواران ئەوانەی ناویان لە لیستی ھاوپێچدا ھاتۆتەوە دەتوانن سەردانی ئەو کۆلێج و پەیمانگایە بکەن کە ناویانی لێھاتۆتەوە تاوەکو کارە …

19 كانونی دووه‌م

سەرۆکی زانکۆ پەیمانگای تەکنیکی کەلاری بەسەرکردەوە

ئەمڕۆ سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەیاوەری شاندێک، سەردانی پەیمانگای تەکنیکی کەلاری کردو لەگەڵ راگرایەتی سەرۆک بەشەکانی پەیمانگاکە کۆبووەوەو بەشە جیاجیاکانی پەیمانگاکەی بەسەرکردەوە. لەسەرەتادا سەرۆکی زانکۆو شاندی یاوەری لەلایەن د.ئەیاد فایق شەھاب راگری پەیمانگای تەکنیکی کەلار و یاریدەدەری راگرو سەرۆک بەشەکانی …

15 كانونی دووه‌م

ئاگادارى بۆ ” کاندیدان ” ى ماستەر و دکتۆراى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى/٢٠١٦-٢٠١٧

بە پێ ى نووسراوى وەزارەتى خوێندنى بالا ژمارە ٩/١٥١ لە ٤/١/٢٠١٧ – ئاگادارى گشت کاندیدان ى ماستەر و دکتۆرا دەکەینەوە کە پێشتر ناویان وەک “کاندید” لە سایتى زانکۆ ڕاگەیەندراوە لە رێگەى ئەم لینکەوە, سەرنجتان بۆ ئەم خالانەى خوارەوە ڕادەکێشین: 1. …

15 كانونی دووه‌م

سه‌رۆكی زانكۆ سوپاسی مامۆستایان ده‌كات و ده‌ڵێت “خوێندنی ئێواران به‌ زووترین كات ده‌ستپێده‌كه‌ین”

پ.ی.د.ئالان فه‌ره‌یدوون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌سه‌ردانێكی مه‌یدانیدا كه‌مپی کۆلێژه‌ ته‌كنیكییه‌كان‌و په‌یمانگاى ته‌كنیكی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌و سه‌ردانی سه‌رجه‌م به‌شه‌ زانستییه‌كان‌و هۆڵه‌كانى وانه‌ ووتنه‌وه‌و مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌رانی هه‌ردوولای كرد. سه‌ره‌تا سه‌رۆكی زانكۆ سه‌ردانی په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی كردو به‌یاوه‌ری به‌رێزان د.كازم فه‌ره‌ج …