كۆنفرانسی زانستی تەندروستی نێودەوڵەتی دەستیپێكرد
بە چاودێری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بە سەرپەرشتی پ.ی.د. ئالان فەریدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، سەعات 10ی بەیانی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆ و ژمارەیەكی زۆر لە پزیشكان و لێپرسراوانی حكومی و حزبی و مامۆستایان هەروەها خوێندكاران، كۆنفرانسی نێودەوڵەتی تەندروستی و زانستە پزیشكییەكان بەناونیشانی ( با هەمووان پێكەوە كاربكەین بۆ باشتركردنی سێكتەرە تەندروستییەكان لە كوردستان دا) لە شاری پزیشكی فاروق لە سلێمانی دەستی بەكارەكانی كرد.
راگەیاندنی زانكۆ/
ئامادەكردنی: شیروان جەمال
فۆتۆ: بژێو بەهجەت