بۆ دەرچووانى پەیمانگا تەکنیکییەکان -خوێندن بە سیستمى پۆلیتەکنیک بۆ بەدەستهێنانى بەکالۆریۆس
بە مەبەستی بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئێستا دەتوانن بە سیستەمی خوێندنی پۆلیتەکنیک درێژە بە خوێندن بدەن و بڕوانامەی بەکالۆریۆس بەدەست بهێنن . بۆ پێشکەش کردنی داواکاری خوێندن و پڕکردنەوەی فۆڕم سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکە :
http://www.spu.edu.iq/polytechnic_system
بۆ وەرگرتنی کۆد یان ژمارەى نهێنى بۆ خۆتۆمارکردن لە ماڵپەڕى ئاماژەپێدراوى سەرەوە پێویستە سەردانی یەکێک لەم شوێنانەی خوارەوە بکەیت و کۆپیەکی بڕوانامە یان پشتگیری بە کۆنمرەوە لەگەڵ کۆپیەکی ناسنامەی باری شارستانیت پێ بێت:- سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی / بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی
- پەیمانگەی تەکنیکی چەمجەماڵ
- پەیمانگەی تەکنیکی دوکان
- پەیمانگەی تەکنیکی هەڵەبجە
- پەیمانگەی تەکنیکی دەربەندیخان
- پەیمانگەی تەکنیکی کەلار
بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی