Back

خولی ڕاهێنان

یه‌كێكه‌ له‌ ڕێكاره‌كانی فێركاری و گه‌شه‌پێدانی زانین و كارامه‌یی، به‌ ئامانجی درووستكردنی گۆڕانكاری و گه‌شه‌پێدانی كارامه‌یی و هه‌ڵوێسته‌كانە له ‌بابه‌تێكی دیاریكراودا، جا چ به‌شێوه‌ی به‌شداریی ڕاسته‌وخۆی كه‌سیی بێت، یان لەڕێگه‌ی سه‌رهێڵ (ئۆنڵاین). سەنتەری پەرەپێدانی کار لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ڕێگەی خولی ڕاهێنانەوە کار بۆ بەهێزکردنی توانای خوێندکاران و دەرچوان دەکات بە مەبەستی ئامادەکردنیان بۆ بازاڕی کار.