Back

سیمینار و وۆرک شۆپ

زۆرێک لە کۆمپانیاکان بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی بازاڕی کار، پیشەگەری لێهاتوو لە دەرەوەی کوردستان بەکرێ دەگرن. بەڵام CDC گرنگە لە کەمکردنەوەی ئەم وابەستەییە بە ئەنجامدانی وۆرک شۆپ و سیمینار لەسەر پرسە جیاوازەکانی بازاڕی کار.
هاوکات لەگەڵ بابەتەکانی ئەکادیمی، پێویستە خوێندکاران کارامەیی نەرم، شارەزایی زمان، زانیاری لەسەر دروستکردنی سیڤییەکی باش، کارامەیی چاوپێکەوتنی کار و بنیاتنانی بزنسێکی بچووک بەدەستبهێنن.