Back
Edit widget and choose a menu

پەیمانگای تەكنیكی كەلار ناوەندێكی زانستی گرنگە لە ناوچەی گەرمیاندا كە وەك وەفایەك بۆخوێنی شەهیدان و خاكی بەسووتماك كراوی گەرمیان لە ساڵی 1995 لە لایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە پێشكەش بە دانیشتوانی ناوچەكە و كوردستان كرا، سەرەتا لەبەر فراوانی بواری كشتوكاڵی وەكو پەیمانگایەكی كشتوكاڵی دامەزراو پاشان گۆڕدرا بە پەیمانگای تەكنیكی و لە دوو بەشی كشتوكاڵی و كارەبا دەست بە خوێندن كرا، لە ساڵی 1997 بەشی پەرستاری كرایەوە و دواتریش بەشەكانی (ژمێریاری ،ڕووپێوی)كرانەوە و بۆگرنگی دانیش بە ناوچە كوردییە تازە ئازادكراوەكان بەشی سیستمی كۆمپیوتەریش لە خانەقین كرایەوە وە پاشان بەشی باخداری كرایەوە،دواتریش دووبەشی زانستی ئێواران (كارگێری،ژمێریاری)كرایەوە بەم جۆرە پەیمانگا (10) بەشی زانستی بەیانیان و (2)بەشی زانستی ئێواران لە خۆدەگرێت . ژمارەی خوێندكارانی بەیانیان بریتیە لە (1913)و ئێواران (229)خوێندكار.

ئامانجی پەیمانگا پێگەیاندنی كادری رۆشنبیرو خاوەن بڕوانامەی زانستی لەكوردستاندا بەگشتی، ئامادەكردن و پێگەیاندنی كادری تەكنیكی ناوەند و پسپۆڕ و شارەزا لە بوارە زانستییە جیاجیاكاندا لە ئاستی دبلۆمی تەكنیكی كە توانای مامەڵەكردنیان هەبێت لەگەڵ گۆڕانكاریە تەكنیكیەكانی سەردەم، بۆ بەرەو پێشبردنی ڕەوتی زانست لە كۆمەڵگاكەمان. ژمارەی خوێندكارانی پەیمانگا بریتین لە: ناوی بەشەزانستیەكانی پەیمانگای تەكنیكی كەلار بریتن لە: 1. بەشی روپێووی 2. بەشی بەرووبومی كێڵگەیی 3. بەشی كارەبا 4. بەشی شیكاری نەخۆشیەكان 5. بەشی پەرستاری 6. بەشی باخداری 7. بەشی دروستی ئاژەڵ 8. بەشی كارگێڕی كار 9. بەشی ژمێریاری

ئەنجوومەنی پەیمانگا

ڕاگر د.ایاد فائق شهاب یاریدەدەری ڕاگر بۆ كارو باری كارگێری مامۆستای یاریدەدەر كوردستان حمید محمد یاریدەدەری ڕاگر بۆ كارو باری خوێندكاران مامۆستا د.سالم نعمت عزیز سەرۆكی بەشی بەرووبوومی كێڵگەیی مامۆستای یاریدەدەر مسعود صابرمحمد سەرۆكی بەشی كارەبا مامۆستای یاریدەدەر حیدر محمد حسین سەرۆكی بەشی روستی ئاژەڵ مامۆستای یاریدەدەر حسین علی محمد سەرۆكی بەشی كارگێری كار/ بیانیان یاریدەدەری پرۆفیسۆر حیدر صالح محمد سەرۆكی بەشی ژمێریاری /بەیانیان مامۆستای یاریدەدەر سۆران محمد امین سەرۆكی بەشی شیكاری نەخۆشیەكان مامۆستای یاریدەدەر نەوزاد خلیل اسماعیل سەرۆكی بەشی باخداری مامۆستا د.سالم نعمت عزیز سەرۆكی بەشی سیستمی كۆمپیوتەر مامۆستای یاریدەدەر یونس محمد داود سەرۆكی بەشی ڕوو پێووی نیەتی قادر سعدون عبدول سەرۆكی بەشی كارگێری كار/ئێواران مامۆستای یاریدەدەر سكاڵا حسین محمدامین سەرۆكی بەشی ژمێریاری/ئێواران نیەتی رۆكان رمزی فایق سەرۆكی بەشی پەرستاری مامۆستای یاریدەدەر دڵگیر احمد محمود

پەیوەندی