Back

لە خوێندنی باڵا خوێندكار هەوڵ دەدات كە بڕوانامەیەكی بەرز بەدەست بهێنی كەدەكرێت بوترێت هۆی بەدەستهێنانی ئاستێكی گونجاو لە بەكالۆریۆس بۆ ئەم مەبەستەیە، بەڵام لە خوێندنی باڵا سیستەمی خوێندن جۆاوجۆرە واتە هەندێك لە شێوازی خوێندن لە دوو بەش پێك هاتوە تێوری و توێژینەوە.
بەڵام بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی دبلۆمی باڵا، تا رادەیەك وەرگرتنی كۆرسە واتە تێۆری بەڵام لە جیاتی توێژینەوە تاقیكرنەوە دەبێت بەدەرچونی خوێندكار لە تاقیكردنەوە بڕوانامەی دبلۆمی باڵا وەردەگرێت. خوێندنی ماستەر لە هەرێمی كوردستان پێك دێت لە هەریەك لە وەرگرتنی كۆرسی خوێندن و توێژینەوە. پێك دێت لە دووساڵ یان زیاتر توێژینەوە كە نوسینەوەی توێژینەوەیەك 000 500 -000 700 ووشە لە خۆ دەگرێت، (MPhil)
جگە لەوەش هەندێك لە دەزگاكانی كوردستان هەڵبژاردەی تر بۆ خوێندكاری ماستەری سەركەوتو فەراهەم دەكات بە مانایەكی تر دەكرێت خوێندكاری لێهاتوو پاش یەك ساڵ لە خوێندنی ماستەر بچێتە قۆناغی دووەمی دكتۆرا و پاش ساڵ بەردەوام بێ‌ بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی دكتۆرا و تێزی خۆیان بنوسنەوە كە پێك دێت لە (000 70 – 000 100) ووشە.

مەرجەكانی خوێندنی ماستەر یان دكتۆرا:

1. دەبێت خوازیار هەڵگری بڕوانامەی بكالۆریۆس بێت گەر بۆ خوێندنی ماستەر بێت.
2. دەبێت هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆس یان ماستەر بێت بۆ خوێندنی دكتۆرا.
3. دەبێت خوازیار دەرچوی زانكۆیەكی باوەڕپێكراوبێت لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە.
4. بۆ خوێندنی ماستەر دەبێت كۆی نمرەكانی 65% بێت بۆ دكتۆرا 70% بێت و دەرچوی قۆناغی یەكەمی تاقیكردنەوەكان بێت.
5. پێویستە تەمەنی خوێنكاری ماستەر لە 45 ساڵ زیاتر نەبێت و بۆ دكتۆرا لە 50 ساڵ زیاتر نەبێت.
6. پێویستە خوێندنی ماستەر یان دكتۆرا لەهەمان پسپۆری بەكالۆریۆسی خوازیار بێت.

1290205d-0b25-4c89-b7a1-213094569f45-large16x9_gradcap