Back

دەزگای(Time higher Education) ڕانکینی (Impact ranking) بڵاودەکاتەوە و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەسەر ئاستی زانکۆ حکومییەکان لە ریزبەندی (٤)دایە

دەزگای (Times Higher Education) ؛ رۆژی ( ١٢/٦/٢٠٢٤) (Impact Ranking) راگەیاند و بۆ یەکەم جار زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشداریکردووە و توانیوێتی ئاستێکی باش تۆمار بکات بە جۆرێک لەسەرئاستی زانکۆکانی عیراق ؛ لە ریزبەندی (٦٢)؛ لەسەر ئاستی هەرێم (٨) ؛ لەسەر ئاستی زانکۆ حکومییەکانی هەرێم زانکۆمان لە ریزبەندی (٤)دایە.
بە پێ ڕانکینی (Impact ranking) بۆ ساڵی (2024)؛ (٩) زانکۆی حکومی و تایبەت لە هەرێمی کوردستان لە ریزبەندییەکادان.بەراورد بەساڵی (٢٠٢٣) تەنها (٣)زانکۆی هەرێمی کوردستان لەم ریزبەندییەدا بوون.
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ساڵی (٢٠٢٣) داتای پێویستی پێشکەشی ئەم ڕانکەینە کردوە ؛ توانیوێتی لە هینانەدی مەرجەکانی ئەم رانکینە پێشکەوتنی گەورە تۆمار بکات بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پیرۆزبایی لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆمان دەکەین بۆ ئەو پێشکەوتنە.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەم رانکینە گرتە لەم لینکانەی خوارەوە بکە: