Back

مەبەست چییە لە “ڕیزبەندی کاریگەری یان بەردەوامی” (Impact or Sustainability Ranking) لە زانکۆکاندا؟

ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام بانگەوازێکە بۆ هەموو وڵاتان (ووڵاتانی هەژار و دەوڵەمەند و مامناوەند) بۆ ئەنجامدانی پێشخستنی خۆشگوزەرانی لە هەمان کاتدا بۆ پاراستنی هەسارەکەمان و کۆتایهێنان بە هەژاری ئەمەش دەبێت شانبەشانی پلانە ستراتیژییەکان بێت و گەشەی ئابووری بنیات بنرێت و مامەڵە لەگەڵ کۆمەڵێک پێداویستی کۆمەڵایەتیدا بکەن؛ لەوانە ( پەروەردە، تەندروستی، پاراستنی کۆمەڵایەتی و هەلی کار………) لە هەمان کاتدا وڵاتان ڕووبە رووی گۆڕانی کەشوهەوا و پاراستنی ژینگە ببنەوە.
(١٧) ئامانج کە بە (SDG) ناسراون و نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ زانکۆکان دایناوە و بریتییە لە دیاریکردنی ڕۆڵی زانکۆکان لە خزمەتکردنی کۆمەڵگە و مرۆڤایەتی بۆ ئەوەش پێویستە زانکۆکان سالانە کۆمەڵێک کار و چالاکی ئەنجام بدەن؛ کە خزمەتی ئەم بوارانە بکا ؛ ئەوکار و چالاکییانە کە لە ١٧ ئامانجەکەدا خۆی دەبینێتەوە و بە Sustainable Development Goals (SDG) (ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام) ناسراون کە لە ساڵی (٢٠١٥) لەلایەن هەموو ئەندامانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پەسەندکراوە و (١٧) ئامانجی جیهانی گەشەپێدانی بەردەوام (SDGs) یان دروستکرد کە بریتین لەمانەی لای خوارەوە:
1. بنەبرکردنی هەژاری (SDG 1)
2. کۆتاییهێنان بە برسێتی (SDG 2)
3.فەراهەمکردنی تەندروستی باش و خۆشگوزەرانی (SDG 3)
4. پەروەردەی کوالیتی (SDG 4)
5. یەکسانی جێندەری (SDG 5)
6. ئاوی پاک و پاکوخاوێنی (SDG 6)
7. وزەی گونجاو و پاک (SDG 7)
8. کاری شایستە و گەشەی ئابووری (SDG 8)
9. پیشەسازی، داهێنان و گەشەپێدانی ژێرخان (SDG 9)
10. کەمبوونەوەی نایەکسانی (SDG 10)
11. شار و کۆمەڵگا بەردەوامەکان (SDG 11 )
12. بەر پرسیارێتی لە بەکاربردن و بەرهەمهێنان (SDG 12)
13. بەرپرسیارێتی بۆ کەشوهەوا (SDG 13)
14. پاراستنی ژیان لە ژێر ئاودا (SDG 14)
15 پاراستنی ژیان لەسەر زەوی (SDG 15)
16. فەراهەمکردنی ئاشتی، دادپەروەری، و دامەزراوەی بەهێز (SDG 16)
17. بونی هاوبەشی جیهانی بۆ هێنانەدی ئامانجەکان (SDG 17)

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠٢٣ داتای پێویستی پێشکەشی ئەم جۆرە لە ڕانکەینەی کردوە کە ناوی(Impact Ranking)ە لە لایەن دامەزراوەی (Times Higher Education)ەوە بەڕێوەدەبرێت و بڕیار وایە لە ١٢/٠٦/٢٠٢٤(Impact Ranking)ڕابگەیەنرێت.
بەو هیوایەی زانکۆمان لەم جۆرە ڕانکینەدا بەشداری کاریگەری هەبێت و پلەیەکی باش لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق بەدەست بهێنێت

زانیاری زیاتر لەسەر ئەم ئامانجانە لەم لینکەی خوارەوە بەردەستە.