Back

کتێبخانەی ئەلیکترۆنی یان کتێبخانەی دیجیتاڵی سەرچاوەیەکی بەنرخە بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی کە بەدوای ڕێگایەکی ئاسان و گونجاودا دەگەڕێن بۆ دەستڕاگەیشتن بە کۆمەڵێک زانیاری بەرفراوان. بە بەکارهێنانی ئینتەرنێت، کتێبخانە ئەلیکترۆنییەکان سەرچاوەی دیجیتاڵی بە بەکارهێنەران دەبەخشن، لەوانە کتێب، وتار، گۆڤار، توێژینەوە و ناوەڕۆکی مالتیمیدیا. لە هەمان کاتدا کتێبخانەی ئەلیکترۆنی یەکێکە لە ئامرازە بنەڕەتییەکان لە سەردەمی مۆدێرن و هۆکارێکە بۆ پێشکەتنی زانکۆکان لە ڕووی زانستییەوە بە هۆکاری ئەوەی پشتگیری لە توێژینەوە و فێربوون و بڵاوکردنەوەی زانیاری دەکات.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ئێستادا سوود لەم سەرچاوانەی خواروە دەبینیێت وەک کتێبخانەی ئەلکترۆنی

Research4Life (R4L)

بە بەکارهێنانی Research4Life، دامەزراوەکان دەتوانن بە شێوەی ئۆنلاین دەستیان بگات بە ناوەڕۆکی ئەکادیمی و پیشەیی

زیاتر بخوێنەرەوە

لێرەوە دەتوانیت داخڵ بیت بۆ R4L

فۆرمی داواکردنی هەژماری کتێبخانە

کرتە بکە بۆ بینین هەنگاوەکانی بەکار هێنانی کتێبخانەی ئەلکترۆنی R4L

JSTOR

زۆرترین سەرچاوەی زانستی لە خۆدەگرێت لە بوارە جیاوازەکاندا، مامۆستایان و خوێندکارانی خوێندنی باڵای زانکۆمان، دەتوانن لە ڕێگەی بەکارهێنانی ئیمەیلی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی داخڵ بن بە هەژماری تایبەت بە خۆیان.

زیاتر بخوێنەرەوە

لێرەوە دەتوانیت داخڵ بیت بۆ هەژماری خۆت JSTOR

ڤیدیۆی فێرکاری لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنان و داخڵ بوون بە JSTOR

هەندێک سەرچاوە کە بەکارهێنانیان ڕیپێدراوە (Open Access Resources)

لینکی بە سود

Online generator of citations

Reference Management Softwares

بۆ پەیوەندی کردن بە کتێبخانەی ئەلکترۆنی

ئیمەیلی کتێبخانە: elibrary@spu.edu.iq

بەڕێوەبەرایەتی تەکنەلۆجیای زانیاری و ئامار: ict@spu.edu.iq

ناونیشان: عیراق، هەرێمی کوردستان،سلێمانی، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، کەمپی چوارچرا، شەقامی زێوەر، ٤٤