Back
29 تشرینی دووه‌م

توێژینەوەیەکی جیهانی لەسەر کۆرۆنا بڵاوکرایەوە

لەکارێکی دیکەی ناوازەی چەند مامۆستایەکی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، کە پێکهاتوون لە هەریەک لە (د.محمد بابەکر مینە، د.تەیب احمد حەمە سوور، د.سالار ابراهیم علی) بەهاوبەشی لەگەڵ مامۆستایەکی زانکۆی  (Tor Vergata university of Rome)  (د.سەلڤاتوری) لە وڵاتی ئیتاڵیا، توێژینەوەیەکی …

29 تشرینی دووه‌م

10 هەزار ماسك پێشكەش بە زانكۆ كرا

بەئامانجی پاراستنی تەندروستی خوێندكاران و فەرمانبەران و ئەو كەسانەی سەردانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دەكەن، ئەمڕۆ دەزگای مرۆیی مام (10) هەزار دەمامك (ماسك)ی پێشكەش بە سەرۆكایەتی زانكۆ كرد. پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 2020/11/29 تیمێكی دەزگای تەندروستی مام سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كردو …

27 تشرینی دووه‌م

دوو وێبیناری زانستی دەربارەی ” فۆتۆگرافی و لەیزەر سکانینگ ” بەڕێوەدەچێت

سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی (#دی_سی_ئێچ) سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بە خۆشحاڵیەوە سێیەم و چوارەم وێبیناری پڕۆگرامی ڕاهێنانی باوەڕپێکراوی هاوبەشی سەنتەری #دی_سی_ئێچ و #تۆڕی_نه‌هره‌ین ڕادەگەیەنێت کە وێبینارەکە لە دوو ڕۆژی بەدوای یەکدا دەبێت. لە ڕۆژی یەکەمی وێبینارەکە بە ناونیشانی …

26 تشرینی دووه‌م

گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکارێکی بەشى ئەندازيارى میکانیک بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ ٢٦-١١-٢٠٢٠ کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی له هۆڵی سیمیناری کەمپی کۆلێجە تەکنیکیەکانی چوارچرای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی لیژنه بە لەبەرچاوگرتنی ڕێنماییە تەندروستیيەکان بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، له کۆلێجی تەكنيكى ئەندازیاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی گفتوگۆی ماستەرنامەی (یاد …

26 تشرینی دووه‌م

خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی دووه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب به‌خشرایه‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی

بەچاودێریی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، کۆمپانیای اطلس الاصیل دووهەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب به‌ڕێوه‌چوو، بەدروشمی (کتێب هاوڕێی بەردەوامە) كه‌ لە ١١/١٨ بۆ ١١/٢٧ به‌رده‌وام ده‌بێت واته‌ سبه‌ی هه‌ینی دوا ڕۆژی پێشانگاكه‌یه‌ لەناو بینای پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی لە …

25 تشرینی دووه‌م

رۆژانە 500 مامەڵەی خوێندکاران لە سەرۆکایەتی زانکۆ ته‌واوده‌كرێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماری گشتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی یه‌كێكه‌ له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ چالاك و خزمه‌تگوزاره‌كانی زانكۆو به‌به‌رده‌وام له‌خزمه‌ت كاروباری خوێندكاراندایه‌، سه‌باره‌ت به‌ده‌ستپێكی نوێی خوێندن بۆ ساڵی 2020-2021 و وه‌رگرتنی خوێندكارانی ده‌رچووی دوانزه‌ی ئاماده‌یی له‌سه‌رجه‌م كۆلێج و په‌یمانگاكانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌پێویستمان زانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ …

22 تشرینی دووه‌م

ڕێزلێنان بەخشرایە ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک

ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی (2020/11/22) بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرایە ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەمەبەستی پێزانین و سوپاسکردنیان بۆ ئەو خزمەت و ماندووبوونەی لەکارەکانیاندا ئەنجامیانداوە. لە دیدارێکدا د.رووناک محەمەد ڕاگری کۆلێج پیرۆزبایی لەو مامۆستا و فەرمانبەرانە …

22 تشرینی دووه‌م

مامۆستایه‌ك و 15 خوێندكاری زانكۆ له‌ پرۆگرامێكی راهێناندا بڕوانامه‌ وه‌رده‌گرن

له‌ درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانی ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدان بۆ كار -CDC ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، له‌ ماوه‌ی خوێندن و راهێنانی ئۆنلاین و ئه‌لیكترۆنیدا، مامۆستایه‌كی زانكۆ و 15 خوێندكاری زانكۆمان به‌شداری له‌ خوولێكی راهێنان به‌ناوی؛ ئاماده‌كاری زانستی بۆ كاركردن، ده‌كه‌ن. له‌مباره‌یه‌وه‌ مامۆستا …

22 تشرینی دووه‌م

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە چەندین کتێب بەشدارە لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب

لە درێژەی چالاکییەکانیدا، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە ژمارەیەکی بەرچاو لە کتێب لە بوارەکانی ( ئەندازیاری، تەندروستی، کارگێڕی، ئینفۆرماتیک و میدیا و هتد… ) کە لەسەر ئەرکی زانکۆ خۆی چاپکراوە بەشداریکردووە لە دووەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی. لەو بارەیەوە م.ئارینا …

22 تشرینی دووه‌م

ژمارەیەك مامۆستای زانكۆ بڕوانامەی رێزلێنان پێبەخشرا

لەبەرامبەر بەشداریكردنیان لە خولی ( فێركردنی ئەلیكترۆنی ) بەمەبەستی باشتر بەڕێوەچوونی پرۆسەی خوێندن بەشێوەی ئەلیكترۆنی و بەشێوازێكی سەردەمیانە، زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و رێكخراوی ( ئایرێكس ) بڕوانامەی رێزلێنانیان بەخشییە ژمارەیەك مامۆستای زانكۆ. پێشنیوەڕۆری ئەمڕۆ 2020/11/22 لە مەراسیمێكی شایستەدا و بەڕەچاوكردنی …