
رۆژانە 500 مامەڵەی خوێندکاران لە سەرۆکایەتی زانکۆ تهواودهكرێت
بهڕێوهبهرایهتی تۆماری گشتی زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی یهكێكه لهبهڕێوهبهرایهتییه چالاك و خزمهتگوزارهكانی زانكۆو بهبهردهوام لهخزمهت كاروباری خوێندكاراندایه، سهبارهت بهدهستپێكی نوێی خوێندن بۆ ساڵی 2020-2021 و وهرگرتنی خوێندكارانی دهرچووی دوانزهی ئامادهیی لهسهرجهم كۆلێج و پهیمانگاكانی زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی بهپێویستمان زانی ئهو بهڕێوهبهرایهتییه بهسهر بكهینهوهو لهنزیكهوه كارو چالاكی و ڕێوشوێنهكانی بهڕێوهچوونی كاروباری خوێندكاران بخهینهڕوو.
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکانی کوردستان لەهەموو زانکۆکانی تر زیاتر سیستم و شێوازی وەرگرتنیان هەیە ساڵانە بۆ وهرگرتنی خوێندكارانی دهرچووی دوانزهی ئامادهیی (وێژهیی و زانستی و پیشهیی) چونکە جگە لە وەرگرتنی خوێندکارانی دەرچووی پۆلی دوانزەی زانستی و وێژەیی، سیستمی خوێندنی پۆلیتەکنیکیش لە ناوەڕاستی مانگی ئابەوە دەست پێ دەکات کە تایبەتە بە دەرچووانی پەیمانگا تەکنیکیەکان، واتە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە دروستی لە12/8/2020 دەستی بە وەرگرتنی دەرچووانی پەیمانگە تەکنیکیەکانی کردووە و لە کۆتایی مانگی ئەیلول ئەنجامی وەرگیراوان ڕاگەیەنران، دواتر قۆناغی خزمەتی خوێندکارانی دەرچووی پۆلی دوانزەی ئامادەیی دهستی پێكرد لە ڕێگەی مەڵبەندی ڕاوێژکاری زانکۆوە بههاوکاری خوێندکارانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە کراوە چونکە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ناوەندەکانی فێرکردنی بەهەموو شارو شاروچەکانی ئەو دوو پارێزگایەدا دابەشبوون، واته بهچڕی لهوماوهیهدا شهوو ڕۆژیان لهسهر یهك داناوه سهرهڕای دۆخی بێموچهیی و پهتای كۆرۆنا.
وە لە2020/11/1 کە ئەنجامی وەرگیراوانی زانکۆلاین ڕاگەیەنراوە تۆماری گشتی زانكۆ لە خزمەت خوێندکارانی خۆشەویستی زانکۆدا بوون و تا ئێستا 8312 خوێندکار وهرگیراون جگە لە خوێندکارانی پارێزگای کەرکوک و ناوچەدابرێنراوەکانی تر کە بەم نزیکانە ناویان ڕادەگەیەنرێت.
تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەم کاتەدا جگە لە وەرگرتنی خوێندکاران و ئەنجامدانی مامەڵەی دابەزین و گۆڕێنی شوێنی وەرگرتن و میوانداری خوێندنی خوێندکاران بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی خوێندکار هەروەها ئەم ئەرکانەی لای خوارەوەش جێ بەجێ دەکات:
- گواستنەوەی شوێنی خوێندنی خوێندکاران .
- وەرگرتنی سکاڵای خوێندکارانی وەرنەگیراو.
- دروست کردنی بڕوانامەی جیداری و بە نمرەوە بۆ خوێندکاران.
- پێدانی پشتگیری بە خوێندکاران و بە دەرچووان
- پەسەندکردنی بڕوانامەی دەرچوونی خوێندکار
- ڕاستاندنی بڕوانامەی دەرچووان
- ئەنجامدانی مامەڵەی گەڕانەوەی خوێندکاری وەرگیراوی ساڵانی پێشوو.
- لەگەڵ نوسراوکردن و وەڵامدانەوەی ئەو نوسراوانەی لە هەر پێنج کۆلێج و ههشت پەیمانگەکانی زانکۆوه ئاراسته دهكرێن.
- نوسراوکردن و وەڵامدانەوەی فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون و بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی وەرگرتن لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەگەڵ پەیوەندی کردن و وەڵامدانەوەی سەرجەم زانکۆکانی کوردستان.
- ئامادەکردنی ئاماری خوێندکاران و دەرچووانی زانکۆ
- خوێندکارێک مامەڵەی هەیە زیاد لە کەسێکی لەگەڵدایە ئەمەش وا ئەکات قەرەباڵخی دروست ببێت و بێ تەحەمولی خەڵکەکەش کەس ئامادەنیە کارەکانی بە سیستەم و دادپەروەرانە ئەنجام بدرێت هەموو دەیەوێت کە سەردانی تۆماری گشتی کرد هەمان خولەک مامەڵەکەی بدرێتەوە بە بێ ووردبینی کردن و بێ ئەوەی ڕەچاوی ئەوە بکات کە ئەم مامەڵەیە خەڵکی تری لە پێشە و پێویستی بە چاپکردن و کۆپیکردن و هاوپێچ و واژۆ و دواتر دەرچوو ئەکرێت خۆ ئەگەر مامەڵەیەک سێ خولەکی پێویست بێت کە ئەمە ئەستەمە، چونکە ئێمە تەنها فەرمانی زانکۆیی دابەزین و گۆڕینی شوێن ئەمڕۆ 250 نوسراو کراوە جگە لە هەموو مامەڵە و فۆڕمەکانی تری دابەزین کە ووردبینی ئەکرێت واتە تەنها ئەگەر نوسراوەکە بە چاپ و کۆپی و واژۆ و دەرچووە وە 3 خولەکی پێبچێت ئەوە پێویستمان بە زیاتر لە 13 کاتژمێری کارکردنە لە دەوام بەڵام ئێمە بە کەمترین ستاف و بە ئەلیکترۆنی کردنی کارەکانمان ئەو کاتەشمان شکاندووە و ڕۆژانە بە 8 کاتژمێر ئەنجام دەدەین بەڵام خەڵک هاوکارمان نیە هەمووی پەلەیهتی.