Back

میدیای دیجیتاڵیی و كاریگەرییەكانی لەسەر ئاسایشی كۆمەڵگە لە سایەی یاسا نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەكاندا

This event has expired

«میدیای دیجیتاڵیی و كاریگەرییەكانی لەسەر ئاسایشی كۆمەڵگە لە سایەی یاسا نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەكاندا»؛ ناونیشانی دووەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی زانستیی هاوبەشی بەشی تەكنیكی میدیای كۆلیجی تەكنیكی كارگێڕیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بەشەكانی یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی فەکەڵتی یاسای زانکۆی نۆڵج_ە. ئامانج لێی؛ بە کێشەکردنی پرسە میدیایی و یاساییەکان و راکێشانی سەرنجی رایگشتیی و توێژەرانە بۆ دۆزینەوەی هۆکاری کێشەکان و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆیان و کردنیان بە نەخشەڕێی کارکردنی دەستەڵاتەکانی یاسادانان، راپەڕاندن و دادوەریی. ئەم کۆنفرانسە هاوبەشە؛ لە رۆژانی شەممە و یەکشەممە (27 و 28ی نیسانی 2024) لە هۆڵی کۆنفرانسی زانکۆی نۆڵج لە هەولێر رێکدەخرێت و درێژکراوەی یەکەمین کۆنفرانسی زانستیی میدیا و پرسی نەتەوەیی-ە کە ساڵی 2019 لە لایەن زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە هۆڵی هۆتێل تایتانیک لە سلێمانی رێکخرا.

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی سایتی فەرمی کۆنفرانس بکە

Start Time

9:00 am

2024-04-27

Finish Time

4:00 pm

2024-04-28

Address

عيراق، هەرێمی كوردستان، هەولێر، زانكۆی نۆڵج، هۆڵی كۆنفرانس