Back

 بەخێربێن بۆ پەیمانگای تەکنیکی دوکان (DTI)

پەیمانگای تەکنیکی دوکان یەکێکە لە ناوەندە ئەکادیمییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی. لەئێستادا پەیمانگاکە ستافێکی ١٤٠ کەسی هەیە و  نزیکەی هەزار و سێ سەد خوێندکار لەم پەیمانگایەدا بە  سیستەمەکانی زانکۆلاین و پارالێل و ئێواران دەخوێنن. جیاواز لە پەیمانگاکانی تر، ئێستا ڕاگرایەتی و سەرجەم بەش و بەشەکانی پەیمانگای تەکنیکی دوکان بە ئەلیکترۆنی کراون کە ئەمە کاروباری خوێندکاران و مامەڵەکانیانی زۆر ئاسان کردووە. هەروەها سەبارەت بە ستافی ئەکادیمی، هەمیشە هەوڵمان داوە کارئاسانی بۆ کارمەندەکانمان بکەین تا بتوانن بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا بەدەست بهێنن. جگە لەوەش هەمیشە هەوڵمان داوە باشترین وانەبێژ ئامادەبکەین بۆ وانەوتنەوە لە پەیمانگاکەمان.لە هەمانکاتدا خوێندکارەکانمان لە هەردوو کەرتی گشتی و تایبەتدا سەلماندوویانە کە کارمەندێکی باش و بەئەمەکن. جگە لەوەش کەشێک بۆ خوێندکاران دابین کراوە، هاوکات لەگەڵ خوێندنەکەیان بتوانن بەشداربن لە فێستیڤاڵی ساڵانە و چالاکییە ئەکادیمییەکان و زانستییەکان کە لە پەیمانگاکەمان بەڕێوەدەچن. ئێمە بە شانازییەوە لەگەڵ تیمێک لە کارمەندە دڵسۆزەکانمان وەک هاوکار و خێزانێک کارمان کردووە بۆ پەرەپێدانی پەیمانگاکەمان. ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێ دەکەین لە داهاتودا پەیمانگای تەکنیکی دوکان دەکەین ببێت بە کۆلێژ و زیاتر فراوانتری بکەین.

د.هێمن عبداللە وستا ئەحمەد

ڕاگر پەیمانگای تەکنیکی دوکان (DTI)